کۆمپانیای “ئایسەر” خستنە بازاڕی مۆبایلێکی هۆشمەندی تازەی ڕاگەیاند، کە شوێنی 3 سیم کارتی هەیە.
کۆمپانیا تایوانییەکە ڕوونیکردووەتەوە کە ئامێرە چوار شەپۆڵییەکەی “Liquid E700 Trio” بە تەکنەلۆژیای “UMTS” کار دەکات و پشت بە سیستەمی ئەندرۆید 4.4.2 دەبەستێت.
تێکڕای ئامادەکارییە تەکنەلۆژیاییەکانی ئامێرە هۆشمەندە تازەکە شاشەیەکی “IPS LCD” بە ئەندازەی 5 ئینجی لەخۆدەگرێت، کوالێتی ڕوونی وێنەکانیشی (1280 x 720 پێکسڵ)ـە، خێراییەکەشی 1,2 گێگاهێرتزە، هەروەکو کامێرایەکی لە دواوە هەیە بە کوالێتی 8 مێگاپێکسڵ، لە کاتێکدا کوالێتی کامێرای پێشەوەی 2 مێگاپێکسڵە و فلاشێکی لەگەڵدایە بە تەکنەلۆژیای LED.
بیرگەی هەڕەمەکی ئامێرە هۆشمەندە تازەکەی کۆمپانیای “ئایسەر” دەگاتە 2 گێگابایت، بیرگەی ناوەوەشی دەگاتە 16 گێگابایت، دەشتواندرێت بە ڕێگەی بیرگەی microSD بگەیەنرێتە 32 گێگابایت.
کۆمپانیای “ئایسەر” ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە ئامێری “Liquid E700 Trio پاترییەکی لەگەڵدایە، کە توانای کارکردنی 3500 میللی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا، هەروەکو ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە لە ئێستادا ئامێرەکە بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و سپی لە بازاڕەکاندا بە نرخی 265 دۆلاری ئەمریکی دەستدەکەوێت، ئەوەش بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵەکانی ئەڵمانیا.

إرسال تعليق