Ads (728x90)

بۆچی لە کاتی پێکەنیندا “دەم”ـمان دەکرێتەوە؟
بۆچی لە کاتی پێکەنیندا “دەم”ـمان دەکرێتەوە؟، وەڵامەکەی ئەوەیە، کە لە توێژینەوەیەکی تازەدا ئاشکراکراوە و تێیدا هاتووە، ئێمە حەز بە دەنگی ئەو کەسانە دەکەین کە پێدەکەنن، بەڵام لەو کاتەی بە ڕێکەوت و بە دەم کراوەیی پێدەکەنن.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو پێکەنینەی خۆشەویستە لەلای هەمووان، ئەو پێکەنینەیە کە لە ژێ دەنگییەکانەوە دەرچووبێت، بە تایبەت لەلای ژنان، بەڵام پێکەنین بە شێوەی دەم داخراوی “زەردەخەنە”، دەبێتە هۆی ورووژاندنی هەستەکانمان، بەڵام بە ئەندازەی پێکەنینی بە دەنگ باش نییە.

توێژینەوەکان سەلماندوویانە، کە ئێمە لە منداڵییەوە فێری پێکەنینی گەورە دەبین، کە هەمیشە لایەنی ئیجابی بۆ ژیان لەگەڵدایە، هەموو ئەوەشی پێویستە بۆ هەستکردن بە بەختەوەری ئەوەیە، کە بە بەختەوەرییەوە گوێت لە دەنگی پێکەنین بێت.

دەنگی پێکەنین میکانیزمێکی سەرەکییە لە بنیاتنان و پارێزگاریکردن لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە ئیجابییەکان، بەوەی پێکەنین نیشانەیەکی بنەڕەتییە بۆ تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی، کاریگەری ئیجابیشی هەیە لەسەر پتەوکردنی بەستەرە سۆزدارییە ئیجابییەکان، بەڵام چۆنییەتی کارکردنەکەی تا ئێستا نەزانراوە.

زانایان لە زانکۆی “جۆرجیا” بە گوێگرتن لە 50 پێکەنینی جیاوازی تۆمارکراو، بۆیان دەرکەوت کە پێکەنین بە دەم کراوەیی، بەرزترین ڕێژەی هەستە ئیجابییەکانی بەدەستهێناوە.

ماوەتەوە بڵێین، کە ڕەگ و ڕیشەی پێکەنین دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی مرۆڤایەتی، چونکە شامپانزی لە کاتی یاریکردندا دەنگێکی هاوشێوەی پێکەنینی هەبووە، هەموو مرۆڤەکانیش لە پێکەنیندا هاوبەشن، بە جیاوازی ڕەگەز و زمانەکانیانەوە.

إرسال تعليق