یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پێشەنگی پۆڵێنبەندی مانگانەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا”ـی گرت، ئەوەش پاش بەڕێکردنی وەرزێکی سەرکەوتوو لە ساڵی ڕابردوودا.
یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 143,138 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە و پێش ڕکابەرە مێژووییەکەی یانەی بەرشەلۆنە کەوتووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە بە کۆکردنەوەی 131,328 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، لە کاتێکدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە پلەی سێیەم دێت بە بە کۆکردنەوەی 128,083 خاڵ، یانە چێلسی ئینگلیزیش لە پلەی چوارەم هاتووە، یانەی بەنفیکای پورتوگالی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیش لە پلەکانی پێنجەم و شەشەم دێن، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش لە پلەی حەوتەمدا هاتووە.
شایەنی باسە، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە وەرزی ڕابردوودا، توانی دەیەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان “چامپیۆنزلیگ” لە مێژووی خۆیدا بەدەستبێنێت، هەروەها نازناوی جامی شای ئیسپانیاشی لەسەر حیسابی ڕکابەرە مێژووییەکەی یانەی بەرشەلۆنە بەدەستهێنا.

إرسال تعليق