Ads (728x90)

خوێندنەوە، بیرگەی مرۆڤ دەپارێزێت
لە دۆزینەوەیەکی گرنگدا، زانایان ئاشکرایان کرد، پەیوەندییەك هەیە لە نێوان ئەو تەمەنەی منداڵ تێیدا دەست بە خوێندنەوە دەکات و لە نێوان گەشەکردنی زیرەکییەکەی، کە دەتواندرێت لە تەمەنی 7 ساڵی منداڵەکەدا، سەرنجی لێبدرێت.

لەو سۆنگەیەوە، زانایان تەرکیز دەخەنە سەر کاریگەرییە ئیجابییەکانی خوێندنەوە لەسەر منداڵان، ئامۆژگاری دایكان و باوکانیش دەکەن، کە لە سەرەتاکانی تەمەنەوە، تۆوی ئارەزووکردنی خوێندنەوە لە ناخیاندا بچێنن، چونکە ئەوە فاکتەرێکی پۆزەتیڤ دەبێت بۆ ئەوەی لە قۆناغە جیا جیاکانی خوێندندا، خوێندکارێکی ژیر و زیتەڵیان لێ دەربچێت، ئایندەشیان گەش و ڕووناك و درەوشاوە بێت.

لێرەدا گرنگترین سوودەکانی زۆر خوێندنەوە و مومارەسەکردنی وەکو ئارەزووێکی چەسپیوو دەخەینەڕوو:

  1. خوێندنەوە، گەشە بە تواناکانی ئاخاوتن دەدات، ئاستی تێگەیشتنیش لە دەقە نووسراوەکان بەرزتر دەکاتەوە.
  2. خوێندنەوە، یەکێکە لە شێوە گرنگەکانی چالاکی ئاخاوتن، کە ئەوەی دوایی وابەستە بە بەهێزی قسەکردن و تێگەیشتن لێی.
  3. خوێندنەوە، قەبارەی وشە زمانەوانییەکان فراوانتر و جوانتر و باشتر دەکات.


هەروەکو زانایان توانیوویانە ئەو چەند سوودە گرنگەی خوێندنەوەش پشتڕاست بکەنەوە:

  • خوێندنەوە، مەعریفە و ئاگاهی و هۆشیاری هەمەلایە زیاتر دەکات.
  • خوێندنەوە، مێشێك لە نەخۆشییەکانی وەکو زەهایمەر دەپارێزێت.
  • خوێندنەوە، ماوەی گەنجێتی درێژتر دەکات، بەوەی کەسی خوێنەر هەست بە بوونی نیشانە و ئاماژەکانی پیرێتی ناکات، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانی تەمەن.
  • کاتێك مرۆڤ دەخوێنێتەوە، چالاکییەکانی مێشك زیاتر دەبن و لەسەر ئەو حاڵەتە دەمێنێتەوە، ئەوەش باری گشتی مرۆڤەکە باشتر دەکات.

بەو هیوایەی بتوانن پەرە بە ئارەزووی خوێندنەوەتان بدەن و لەو جیهانەدا جوانەدا کاتە جوانەکانتان جوانتر بکەن.

إرسال تعليق