Ads (728x90)

ڕشێنەیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیری
وێنەی ئەو گوڵەی ڕشێنەکەی لێ دروست دەکرێت
پێگەی ئەلیکتڕۆنی “مایند بۆدی گرین” شێوازێکی نوێ و تایبەتی بڵاوکردەوە بۆ ئامادەکردنی ڕشێنەیەکی ناوماڵی ئاسان، کە یارمەتیدەرە بۆ تەڕکردنی دەموچاو و بەرەنگاربوونەوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لە ڕووخساردا.

پێگە ئەلیکتڕۆنییەکە چۆنییەتی ئامادەکردنی ڕشێنەیەکە و ئەوەی پێویست بێت لەو کردارەدا باسکردووە، کە خۆی دەبینێتەوە لە چەند خاڵێکدا:

  • نیو پەرداخ گوڵاو.
  • چەندین دڵۆپ لە زەیتی ڤیتامین “E”.
  • سێ دڵۆپ لە زەیتی گوڵەکانی “Ylang Ylang”.
  • شووشەیەکی گونجاو بۆ ڕشاندنی ڕشێنەکە.

پێگە ئەلیکتڕۆنییەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە پێویستە ئەو پێکهاتانەی سەرەوە هەموویان لەناو شووشەکە تێکەڵ بە یەکتر بکرێن، پاشان بۆ ماوەیەك جێبهێڵدرێن تا بە تەواوی تێکەڵ بە یەکتر دەبن، ئینجا بەکاربهێنرێت.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنیشییە، کە گوڵەکانی “Ylang Ylang” بچووکن، “Ylang”ـیش بە واتای “دەگمەن” دێت، هۆکاری ناونانیشی بەو ناوە دەگەڕێتەوە بۆ بۆنە خۆش و تایبەت و دەگمەنەکەی، هەروەها لەبەر ئەوەش کە لە هەموو جیهاندا بە دەگمەن دەستدەکەوێت، بۆ زانینیش گوڵەکانی “Ylang Ylang” لەسەر درەختێك لە ناوچەی “هێڵی یەکسانبوون” گەشە دەکەن، درێژی درەختەکەش دەگاتە نزیکەی 12 مەتر.

شایەنی باسە، ڕۆنی ئەو گوڵە لە هەموو شوێنە بازرگانییە تایبەتییەکان دەستدەکەوێت، ئەویش بە ڕێگەی فرۆشتنی گوڵاو و گژوگیا و ڕۆنەکانی جوانکاری.

إرسال تعليق