Ads (728x90)

جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان / 2
لە هەموو جیهاندا، مزگەوتی جوان و سەرنجڕاکێش هەن، کە دەگمەنن لە ڕووی ئەندازەی بیناسازییەوە و، پۆڵێنبەندی و ڕیزبەندیکردنیان تا ڕادەیەك ئەستەمە.

لێرەدا لیستێك بۆ جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان بڵاو دەکەینەوە (ڕەنگە بۆچوونەکان جیاواز بن لەسەر ڕیزبەندییەکە، چونکە هەر کەسێك تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ جوانی).

“مزگەوتی پێغەمبەر” لە مەدینەی پیرۆز (2):

“مزگەوتی پێغەمبەر” دووەم گەورەترین مزگەوتە لە جیهان و دەکەوێتە “مەدینەی پیرۆز”، مێژووی بنیاتنانیشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 622 ی زایینی و لەلایەن پێغەمبەری خۆشەویستمان موحەممەد “دخ” لە پاش کۆچکردنی لە مەککەوە بۆ مەدینە بنیاتنراوە.

مزگەوتەکە بە دڵگیرترین مزگەوت دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، چەندین جاریش نۆژەنکراوەتەوە، لە ئێستاشدا 27 گومبەز و 11 مەنارە لەخۆدەگرێت.

إرسال تعليق