لە پەراوێزی ڕاکێشانی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ” بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری “مۆناکۆ”ـی فەڕەنسی بەڕێوەچوو، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بە باشترین یاریزان لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا هەڵبژێردرا.
مافی دەنگدان بۆ دەستنیشانکردنی یەکێك لە هەریەك لە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، مانوێل نۆیەر، ئاریان ڕۆبن” بۆ ئەو نازناوە، بە 54 ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئامادەبووی ناو هۆڵی موناسەبەکە بەخشرا، سەرەنجام “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لەسەر حسابی هەردوو ڕکابەرەکەی دیکەی هەڵبژێردرا، ئەوەش بەرهەمی ئەو ئاستبەرزی و درەوشانەوەیەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بوو بە درێژایی وەرزی ڕابردوو، کە توانی چەندین دەستکەوت و نازناوی گرنگ بۆ خۆی و یانای شاهانە بە پیتی زێڕین تۆمار بکات.
دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەش، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە لێدوانێکیدا وتی: “ئەو خەڵاتە لە مۆزەخانەکەم کەم بوو، بۆیە پێویستە لەسەرم سوپاسی گەرمی خۆم پێشکەش بە هاوڕێکانم و ڕاهێنەر و خانەوادەکەم بکەم، چونکە بەبێ ئەوان نەمدەتوانی ئەو خەڵاتە بەدەستبێنم”.

إرسال تعليق