پیاوچاك و خواناسی بەناوبانگ “سری السقطی” دەگێڕێتەوە: چوومە بازاڕی بەندەفرۆشان، کەنیزەیەکم بینی، دەیانووت بۆ فرۆشتنە و هیچ عەیبێکی نییە، منیش بە 10 دینار کڕیم، کاتێك لەگەڵ خۆم هێنامەوە بۆ ماڵەوە، خواردنم بۆ هێنا، بەڵام ئەو وتی: بەڕۆژووم!.
“سری السقطی” دەڵێت: کە وادەی شێوان هات، هەندێك خواردنم بۆ هێنا و کەمێکی لێ خوارد، ئینجا نوێژی عیشامان کرد، ئەو هاتە لام و وتی: گەورەم، من لە خزمەتم ئەگەر کارێکت هەیە؟، منیش وتم: نا هیچ کارێکم نییە، بۆیە کەنیزەکە وتی: مادام لێمگەڕێ بۆ خۆم دەچمە خەڵوەتگا لەگەڵ خوای خۆم!، منیش پێموت: فەرموو، کەنیزەکەم ڕۆیشتە ژوورێکی دیکە نوێژی تێدا دەکرد، منیش نووستم.
کاتێك سێیەکی شەو ڕۆیشت، کەنیزەکە لە دەرگای ژوورەکەمی دا، منیش پێموت: چیت دەوێ؟!، ئەویش وتی: گەورەم، تۆ بەشێکت نییە لە شەو بۆ عیبادەت؟!، منیش وتم: نا، بۆیە ڕۆیشت و کاتێك نیوەشەو داهات، جارێکی دیکە لە دەرگای ژوورەکەمی دایەوە و وتی: گەورەم، پیاوچاکان هەستاونەتەوە و سەرقاڵی عیبادەتن؟!، منیش پێموت: ئەی کەنیزە، من لە شەودا کۆلکە دارێکم (لاشەیەکی بێگیانم)، بە ڕۆژیش لەناو غەڵبە غەڵب دام (زۆر ماندووم بە کار و کەسابەتەوە).
“سری السقطی” دەڵێت: لە سێیەکی کۆتایی شەودا، کەنیزەکە توند لە دەرگای ژوورەکەمی دا و وتی: ئایا پەرۆشی و تامەزرۆیی بانگی نەکردووی بۆ دیداری پادشای گەورە (خودای پەروەردگار)؟!،هەستە شتێك بۆ خۆت ئامادە بکە و شوێنێك بۆ خۆت بگرە، شەرمە بۆ تۆ خزمەتکارەکان پێشت کەوتوون!.
“سری السقطی” دەڵێت: قسەکانی کەنیزەکە زۆر کاریان تێکردم!، بۆیە هەستام و دەستنوێژم هەڵگرت و چەند ڕەکعەتێك نوێژم کرد، ئینجا گوێم شل کرد و ڕوانیم تا بزانم ئەو کەنیزەیە چ دەکا بەو شەوە تاریکە، بینیم لە سوجدەدایە و لەناو سوجدەدە دەپاڕێتەوە لە خوای گەورە و دەڵێت: خوایە، بۆ خاتری خۆشەویستیت بۆ من، لێم خۆش بە!.
“سری السقطی” دەڵێت: منیش بە کەنیزەکەم وت: ئەی کەنیزە، لە کوێ و بە چی زانیت خوا تۆی خۆش دەوێت؟!، ئەویش وەڵامێکی ڕاچلەکێنەری دامەوە: ئەگەر خۆشەویستی ئەو نەبوایە، من بەو شەو هەڵنەدەستاندەوە و تۆی نەدەخەواند.. بۆیە منیش پێموت: بڕۆ، تۆ ئازادی لە پێناو خوای گەورە، ئینجا کەنیزەکە دوعای کرد و ڕۆیشت و دەیوت: ئەوە ڕزگاربوونی گچکەکەیە، ماوەتەوە ڕزگاربوونی گەورەکە (ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخ).

إرسال تعليق