یاریزانی هێڕشبەری هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا “میرۆسلاڤ کلۆزە”، كە مانگێك لەمەوبەر ژیانی وەرزشی خۆی بە بردنەوەی جامی جیهانی بەڕازیل 2014 نەخشاند، وازهێنانی یەکجاری خۆی لە یاری تۆپی پێ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
“کلۆزە” کە لە پۆڵەندا لەدایکبووە و لە جامی جیهانی بەڕازیل توانی دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و ببێتە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال، دوای 13 ساڵ لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی مانشافت، سنووری بۆ ژیانی وەرزشی خۆی دانا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و، لە کاتێکی زۆر تایبەت و دڵخۆشکەردا ئەو بڕیارەیدا.
ئەو یاریزانە ئاستبەرزە، بە ڕێژەی 137 یاری بە دووەم یاریزان دێت لە دوای “لۆسار ماتیۆس”، کە یاریان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردبێت، ئەو لە ساڵی (2001 ) دا یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی بە درێسی مانشافت ئەنجامداوە و توانیووێتی ببێتە گۆڵکاری مێژووی وڵاتەکەی بە 71 گۆڵ، پاش ئەوەی توانی ژمارەی پێوانەیی یاریزانی هاونیشتیمانی “گێرد مۆلەر” بشکێنێت، کە 68 گۆڵ بوو و 40 ساڵ بوو بەناوی ئەوەوە بوو، هەرچەند “کلۆزە” ناوبانگی لە ئاست ناوبانگی ئەستێرەکانی وەکو “ڕۆنالدۆ و ڕۆبن و ڕیبێری و میسی” نەبوو، بەڵام بە بەدەستهێنانی جامی جیهانی و چەند نازناوێکی تاکەکەسی، پێش هەموویان کەوت.
شایەنی باسە “میرۆسلاڤ کلۆزە” بە هێڕشبەرێکی زۆر ترسناك ناسراو بوو، بە “نیشانشکێنە ترسناکە” ناوبانگی دەرکرد بوو، هەمیشەش دەوترا کە “کلۆزە” لە ناوچەی سزا لەدایکبووە، چونکە بەردەوام مەترسی بووە لەو شوێنە لەسەر ڕکابەرەکانی.

إرسال تعليق