ڕۆژنامەیەکی فەرمی چینی باسی ئەوەیکردووە، کە لە شارێکی ناوچەی موسڵماننشینی “شینگیانگ” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چین، ڕیشدار و باڵاپۆشە موسڵمانەکان لە سواربوونی پاس و هۆکارەکانی گوستنەوەی هاوبەش قەدەغە دەکرێن، ئەوەش ناڕەزایەتی لەلای کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافەکانی “ئۆیگۆر” دروستدەکات.
ڕۆژنامەی “ڕۆژانەی کارامای” دەڵێت، دەستەڵاتدارانی کارامای هەڵساون بە قەدەغەکردنی ڕیشدار و باڵاپۆشە موسڵمانەکان لە سواربوونی پاسەکانی شارەوانی.
ڕۆژنامەکە هۆشداریداوە لەوەی، کە “پۆلیس ئەو کەسانە دەستگیر دەکات کە هاوکاری تیمەکانی پشکنین ناکەن”، ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ئەو قەدەغەیە بە درێژایی ماوەکانی خولێکی وەرزشی جێبەجێ دەکرێت، کە چالاکییەکانی تاوەکو 20/8 بەردەوام دەبن.
جێگەی باسە کە ژمارەی ئۆیگۆرەکان لە هەرێمی موسڵماننشینی “شینگیانگ” دەگاتە 10 ملیۆن کەس، ئەوان موسڵمانن و بە تورکی قسە دەکەن، بەشێکیشیان سپاردەیی چینی ڕەتدەکەنەوە، وەکو حکومەتی چینیش دەیڵێت، بەشێکی توندڕەویان لە پشت ئەو هێڕشە خوێناوییانەوەن، کە لە چەند مانگی ڕابردوو لە ناوچەکە ڕوویاندا.
بۆ بیرهێنانەوەش، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵیشدا، دەستەڵاتدارانی چینی ڕێگەیان نەدا بە موسڵمانانی هەرێمی “شینگیانگ” بەڕۆژوو بن، چەند هەڵمەتێکیش لەو هەرێمەدا حیجابیان کردووەتە ئامانج، کە چەندین جار ئەو هەڵمەتانە دووبارە دەبنەوە.

إرسال تعليق