هەر یەکێك دەیەوێت لە ئەسپەکان تێبگات، پێویستە لێرە بە دواوە تەرکیز بخاتە سەر گوێیەکانیان، چونکە ڕوون بووەتەوە کە ئەسپەکان لە ڕێگەی گوێیانەوە قسە دەکەن!، بەوەی ئەو کاتە دەیانجووڵێنن، کە بیانەوێت گوزارشت لە شتێکی دیاریکراو بکەن، بەو واتایەی کە جووڵەی گوێیەکانیان شتێکی هەڕەمەکییانە نییە.
ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی باس لەوە دەکات، کە توێژەران لە زانکۆی “تەکساس”ـی ئەمریکی، لێکۆڵینەوەیەکی تازەیان ئامادە کردووە، کە دەریخستووە، ئەسپ هاوشێوەی مرۆڤەکان، ڕووخساری ئەسپەکەی دیکە دەخوێنێتەوە تا تێبگات چی دەوێت، وە ئەسپەکان لە ڕێگەی جووڵاندنی گوێیەکانیان، ئاڵوگۆڕی گرنگترین زانیارییەکان دەکەن!.
توێژەرەکان ڕوونیان کردووەتەوە، کاتێك ئەسپ بایەخ بە شتێك دەدات، گوێیەکانی قیت دەبنەوە و بە ئاراستەی ئەو شتەی سەرنجی ڕاکێشاوە دەیانجووڵێنێت، بەڵام کاتێك تووڕە دەبێت، گوێیەکانی بەرەو دواوە دەجووڵێنێت، بەڵام لەو کاتەی کە ئاسوودە دەبێت، گوێیەکانی دەچەمێنێتەوە.
هەروەها توێژەرەکان باسی ئەوەشیان کردووە، کە ئەو جووڵانە زۆر گرنگن، لە کاتێکیش ئەسپێك گوێیەکانی دادەپۆشێت، ئەسپەکەی هاوسێی هەوڵدەدات بزانێت بیر لە چی دەکاتەوە.

إرسال تعليق