Ads (728x90)

کەمی ڤیتامین D تووشی خەڵەفاویت دەکات
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، کە کەمی ئاستی ڤیتامین D لە لەشدا، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و خەڵەفان لەلای بەساڵاچووان زیاد دەکات.

زانراوە کە کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی و کێشەی تەندروستی، کە کاریگەری لەسەر کاروانی ژیانمان دروستدەکات، لەوانەشە لە کاتی پیرییدا مرۆڤ دووچاری خەڵەفاوی بکات، هەروەها کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی مژینی کالسیۆم لە خۆراکەکاندا، ئەوەش دەبێتە هۆکاری تووشبوون بە گرفتەکانی ئێسك، ماسوولکەکانیشمان ئازاریان پێبگات، بێجگە لەوەش کە ئاستی فشاری خوێنیش بەرز دەبێتەوە، بۆیە لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستیمان، زۆر گرنگە هەڵسین بە پشکنینی ئاستی ڤیتامین D لە لەشدا و بەردەوامبوون لەسەر خواردنی ئەو خۆراکانەی ئەو ڤیتامینە لەخۆدەگرن.

مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی خۆ خستنە بەر تیشکی خۆر، ڤیتامین D دەستبکەوێت، هەروەکو دەتواندرێت لە ڕێگەی چەند خۆراکێکی دیاریکراوەوە ئەو ڤیتامینە بەدەستبهێنرێت وەکو: شیر و هێلکە و پەنیر.

شایەنی ئاماژە بۆ کردنە، کە ئەو توێژینەوە تازەیە، بەمدواییانە لە گۆڤاری پزیشکی ئەمریکی بۆ دەمارناسی “Neurology” بڵاوکرایەوە، هاوکات تێیدا بڵاوکراوەتەوە کە نزیکەی یەك ملیار کەس لە سەرتاسەری جیهان بەدەست کەمی ئاستەکانی ڤیتامین D لە لەشدا دەناڵێنن.

إرسال تعليق