Ads (728x90)

ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەر لە سوڕەتی “البقرة”
قوڕئانی پیرۆز چەندین نهێنی و تایبەتمەندیی و بابەتی شاراوەی تێدایە، کە سەرنجڕاکێشن و مرۆڤ تووشی ڕامان و وردبوونەوە دەکەن، لە هەمانکاتدا هاندەرێکن بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ ئەو سەرچاوە ڕاستەقینەیەی کە ئاسوودەیی و حەسانەوەی دەروونی و زەینی و جەستەییمان پێدەبەخشێت، بە تایبەت لەو ڕۆژگارەی ئێستاماندا کە لێوانلێوە لە ئاستەنگە تاقەتپڕووکێنەکان.

لەو بابەتەماندا هەڵوەستە لەسەر ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەر لە سوڕەتی “البقرة” دەکەین، کە شایەن بەوەیە ئەو هەقیقەتە پاڵنەرێکی دەروونی بەهێز بێت بۆ جێگیرکردنی باوەڕیمان لەسەر پرەنسیپەکانی ئیسلام و وابەستبوون بە ڕێنوماییە جوانەکانی، کە بەرەو شاڕێی خۆشبەختی دین و دونیا ئاراستەمان دەکەن.

ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەر لە سوڕەتی “البقرة”

ژمارەی ئایەتەکانی سوڕەتی “البقرة” بریتییە لە 286 ئایەت.

ئەگەر ژمارە 6 لاببەین، ژمارەکەی سەرەوە دەبێتە 28 ، ئەو ژمارەیەش (28) ژمارەی ئەو سوڕەتانەیە کە لە مەدینەی پیرۆز دابەزیوون.

بەڵام ئەگەر ژمارە 2 لاببەین، ژمارەکەی سەرەوە دەبێتە 86 ، ئەو ژمارەیەش (86) ژمارەی ئەو سوڕەتانەیە کە لە مەککەی پیرۆز دابەزیوون.

ئەگەر هەردوو ژمارە دەرهێنراوەکەی ناو ژمارەکەی سەرەوە کۆبکەینەوە ئەوا ژمارە 114ـەمان دەستدەکەوێت (86+28=114)، ئەو ژمارەیەش (114) ژمارەی سوڕەتەکانی قوڕئانی پیرۆزە.

هەروەها ئەگەر ژمارەکەی سەرەوە (286) بکەینە نیوە، ژمارە (143)ـمان دەستدەکەوێت، ئایەتی ژمارە (143)ـش لە سوڕەتی ئەو ئایەتەیە:

“وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا”

واتای ئەو ئایەتە باس لە میانڕەوی ئۆممەتی ئیسلام دەکات: به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه‌مان به‌ گه‌لێكی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌، له ڕووی عیباده‌ت و خواپه‌رستیه‌وه‌، له ڕووی دنیا و قیامه‌ته‌وه‌، له ڕووی داخوازییه‌كانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه‌.. تاد) تا ببنه شایه‌د به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئایین و به‌رنامه‌یه، هه‌مووی مایه‌ی خێر و سه‌ربه‌رزییه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا) و بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا مامۆستا و ڕێبه‌ری ئێوه بێت و له ڕۆژی قیامه‌تدا) شایه‌دی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون).

لە ڕاستییدا زانیارییەکی تایبەت و گرنگ و سوودبەخشە، لایەنێکیشە لە جوانییەکانی قوڕئانی پیرۆز و مایەی سەرسوڕمانییە.

إرسال تعليق