“پونگ” لە گرنگترین جۆرەکانی گیا دەژمێردرێت، بۆنی خۆشە، ڕەنگی سەوزە، نەرم و تەنکە، بە تەمەنە، لەو ناوچانە گەشە دەکات کە کەشوهەوا تێیاندا مامناوەندە، لە کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوێت.
“پونگ” لە چەندین چارەسەری پزیشکی و سروشتییدا بەکاردێت، تاموچێژێکی خۆش و تایبەت بە دەفرەکانی خواردن دەبەخشێت، بێجگە لەوەش کە تامەکەی ئیزافەی خواردنەوە گەرم و ساردەکان دەکرێت.
چەندین جۆر لە “پونگ” دەستدەکەوێت: پونگی ئاوی، پونگی وشکانی، پونگی ئاسیایی، پونگی ئوستوڕاڵی، پونگی مەغریبی و تاد..، ئیغریقەکان و ڕۆمانەکانیش لە ئاهەنگگێڕانەکانیان بەکاریانهێناوە، کە چەپکەکانی پونگیان دەخستە سەر سەریان، تێکەڵ بە خواردنەکانیشیان دەکرد، بەڵام پزیشکە ئەوروپییەکان لە سەدەی هەژدەیەمی زایینی بەکاریانهێناوە.
“پونگ” لەگەڵ دەفری سەوزەمەنی و زەڵاتە دادەنرێت، لەگەڵ شەربەت و چای و گوڵ بەکاردەهێنرێت، هەروەکو بۆ جوانی و ڕازاندنەوەش بەکاردەهێنرێت، هەروەها “پونگ” ڤیتامین و کانزا جۆربەجۆرەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە: فسفۆڕ و کالسیۆم و ترشەکانی فینۆلیە و ڤیتامینەکانی B,D,E,C.
گرنگترین سوودەکانی “پونگ” ئەمانەن:
1- یارمەتیدەری جەستەیە لە باشترکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
2- چالاکی دەبەخشێتە دڵ و جەستە.
3- یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی شڵەژانی دەمارەکان و خەمۆکی و کەم خەوی.
4- کاردەکات لەسەر نەهێشتنی ئازارەکانی سوڕی مانگانە و ئازارەکانی ددان و سەرئێشە، گرفتەکانی هەرسکردنیش چارەسەر دەکات.
شارەزایانی بواری پزیشکێتی و دەرمانی کوردەواری دووپات لەوە دەکەنەوە، کە سوودەکانی “پونگ” زۆر زۆرن، بۆ نموونە چەند سوودێکی گرنگی دیکەشمان بۆ باس دەکەن، لەوانە:
بەو هیوایەین هەموو لایەکتان سوودمەندبووبن لەو زانیارییانە و، لەمەودواش گرنگی زیاتر بدەن بە بەکارهێنانی “پونگ” لەو بوارانەی لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کردن.

- بۆ چارەسەری هەوکردنەکان و جومگەکان و ڕۆماتیزم و قۆڵۆن بەکاردەهێنرێت.
- ڕەوانکەری گەدەیە، لابەری غازاتی سکە، کەڕووی ڕیخۆڵە و بۆنی دەمیش ناهێڵێت.
- مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت، بە تایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و پێست و سییەکان.
- بۆنەکەی لابەری ڕشانەوەیە، بیرگەش بەهێز دەکات،

إرسال تعليق