یاریزانی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و تازە یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “جەیمس ڕۆدرێگز”، خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی وەرگرت، ئەوەش لە بەرامبەر بوونی بە گۆڵکاری مۆندیالی بەڕازیل، کە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ڕابردوو کۆتاییهات.
“جەیمس ڕۆدرێگز” توانی لە جامی جیهانی بەڕازیل بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ، نازناوەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات و پێش هەریەکە لە ئەستێرە ناودارەکان “تۆماس مۆلەر” و “ڤان پێرسی” و “نێیماردا سیلڤا” بکەوێت و گرەوەکەیان لێ بباتەوە.
لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەشدا، “جەیمس ڕۆدرێگز” خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، سەبارەت بە هەستەکانیشی لەناو قەڵای سپی مێرەنگێدا، ناوبراو وتی: شانازی بەوەوە دەکەم، کە خەونی یاریکردنم لە ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی هاتەدی، خوازیارم خەڵاتی زیاتر ببەمەوە، باوەڕیشم وایە من لە شوێنێکی نموونەییم بۆ دەستەبەرکردنی نازناوی زیاتر، هەموو ئەو کەسانەی لەو یانەیەن، گەورەن، ئێمە کۆمەڵێکی یەکگرتووین و ئاواتمان بردنەوەی نازناوەکانە، ئەوەش خواستی یانەکەمانە، بۆیە من بەختەوەرم لێرە.
وێڕای ئەوەی “جەیمس ڕۆدرێگز” توانی لە جامی جیهانی بەڕازیل 6 گۆڵ تۆمار بکات، توانیشی 2 گۆڵ دروستبکات، سێ جاریش لەسەر یەك بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا، هەروەکو بووە خاوەنی جوانترین و باشترین گۆڵ لە جامی جیهانی بەڕازیل، ئەوەش بە گوێرەی ئەو دەنگدانەی پێگەی فەرمی فیفا ئەنجامیدا.

إرسال تعليق