سروشت و گەردوون سیستەمێکی زۆر وردبینانەیان بۆ جێگیرکراوە، کە هەر کەموکورتییەكیان تێدا ڕووبدات، ژیان لەناو دەچێت و ناگونجێن و بە کەڵکی ئەوە نایەن مرۆڤەکان تێدا بمێنننەوە، لێرەدا چەند نموونەیەك لەسەر ڕادەی وردبینی لەو سیستەمە دێنینەوە، کە بە دڵنیاییەوە خوای کردگار کاری گەورەتر و وردتر و گرنگتریشی لە سروشت و گەردووندا بەرجەستە کردووە تا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەقیقەتانەوە کۆڵەگەکانی ئیمانی خۆی لە دڵ و دەرووندا بەهێزتر و قایمتر بکات:
1 ـ ڕێژەی ئۆکسجین لە سروشتدا 21% یە، ئەگەر ڕێژەکە یەك پلە زیاد بکات و ببێتە 22%، مرۆڤ ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوەکان بکات!.
2 ـ زەوەی لە یەك ڕێڕەودا بە دەوری خۆردا دەخولێتەوە، بۆیە ئەگەر خولانەوەکە بە ئەندازەی یەك کیلۆمەتر کەم یان زیاد بکات، سەراپای زەوی دەبێتە بەستەڵەك یان سەراپا گڕ دەگرێت و دەسووتێت!.
3 ـ ڕووبەری گۆی زەوی بریتییە لە 12742 کیلۆمەتر، بۆیە ئەگەر ژمارەکە بە تەنها دوو ئەندازە بگۆڕێت، گازەکانی بەرگی بۆشایی ئاسمان دەگۆڕێن، ئەوەش بە مانای کۆتاییهاتنی ژیان دێت!.
بۆیە گرنگە بە وردبینانەوە بۆ پێکهاتەکانی ناو سروشت و گەردوون بڕوانین، تا زیاتر و باشتر لە گەورەیی و قودڕەتی خوای کردگار تێبگەین، پێغەمبەری ئازیزیشمان (دخ) ڕێنوماییمان دەکات کە بیر لە خوای گەورە نەکەینەوە بەڵکو بیر لە دروستکراوەکانی خوای گەورە بکەینەوە:
“تَفَكَّرُوا فِي خَلْقِ اللَّهِ وَلا تَفَكَّرُوا فِي اللَّهِ، فَتَهْلِكُوا”
واتە: بیر لە دروستکراوەکانی خوای گەورە بکەنەوە و بیر لە خوای گەورە مەکەنەوە، تا تووشی لەناوچوون نەبن، وە بۆ ئەوەی ئیمانمان بەهێزتر و دەروونمان جێگیرتر و دڵمان چەسپاوتر بێت لە بەردەم وەسوەسەکانی شەیتان و نەهامەتییەکانی ڕۆژگار.

إرسال تعليق