نافوورەی “تیشکی مانگ” بە یەکێك لە شاکارە گرنگەکانی سروشت و ژینگەی کۆریای باشور دادەنرێت، هەروەکو بە درێژترین نافوورەی شێوە پردیش دەژمێردرێت لە هەموو جیهان.
تەنانەت ئەو شاکارە لە کتێبی “گینیس” بۆ ژمارە پێوانەییەکانیش تۆمارکراوە، بەو پێیەی زۆرترین ژمارەی بۆڕی ئاوی هەیە لە سەرتاسەری جیهان، کە ژمارەکەیان دەگاتە 10,000 کون، کە لە هەردوو تەنیشتی پردەکە کار دەکەن و درێژییەکەیان دەگاتە 1,140 مەتر.
پردی “بانبۆ” لەسەر ڕووباری “هان” لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور درێژ دەبێتەوە، کاتێکیش شۆفێران بەسەریدا تێدەپەڕن، دەتوانن چێژ لە نمایشە ئاوییەکە وەربگرن، کە دەڕژێتە سەر هەردوو تەنیشتی پردەکە و وەکو ئەوە وایە ئەوان بەناو گۆمە ئاوێکدا بڕۆن.
ئاوەکە لە تەنیشتەکانی پردەکە وەکو نافوورەیەکی ئاو دێتە دەرەوە، هەروەکو ئاوەکە لەگەڵ 100 ئاواز جیاواز سەما دەکات، لە کاتی ئێواران و شەوانیشدا پردەکە ڕووناك دەکرێتەوە و جوانییەکەی بە نمایشی ڕەنگە قەشەنگ و سەرنجڕاکێشەکان زیاتر دەبێت.
شایەنی باسە لە ساڵی 2007 دەستکرا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی پردەکە، لە ساڵی 2008ـیش نافوورەکەی بۆ دانرا، کە ئەو نافوورەیە نزیکەی 10 هەزار سەرقاپ لە هەردوو تەنیشتەکانی پردەکە لەخۆدەگرێت و ڕێژەی 190 تەن ئاو لە هەر خولەکێکدا فڕێدەدات، کە ئاوەکە لە ڕووباری “هان”ـەوە دەردەهێنێت و فڕێی دەدات.

إرسال تعليق