Ads (728x90)

دەریاوانێکی ژیر و بوێر
پیاوێك پرسیاری لە دەریاوانێك کرد: باوکت لە کوێ مرد؟!.

دەریاوانەکە: لە دەریا.

پیاوەکە: ئەی باپیرت لە کوێ مرد؟!.

دەریاوانەکە: لە دەریا.

پیاوەکە بە سەرسوڕمانییەوە هاواری کرد، ئایا چۆن لەمەودوا دەتوانی و جورئەت دەکەی بە دەریادا هاتوچۆ بکەی؟!.

دەریاوانەکە بە زەردەخەنەوە هەمان پرسیاری لە پیاوەکە کرد: ئەی باوکی تۆ لە کوێ مرد؟!.

پیاوەکە: لەسەر جێگا.

دەریاوانەکە: ئەی باپیرت لە کوێ مرد؟!.

پیاوەکە: لەسەر جێگا.

دەریاوانەکە ئاوڕێکی بۆ دایەوە و گەڕایەوە لای بەلەمەکەی و بە پیاوەکەی وت: ئایا چۆن لەمەودوا دەتوانی و جورئەت دەکەی لەسەر جێگا بخەوی؟!.

ئەوەی گرنگە لەو بابەتەدا، دەبێ مرۆڤ بیروباوەڕێکی زۆر بەهێزی هەبێت لە بەرامبەر کارەساتەکانی ژیان، نابێت لەرزۆك و ترسنۆك بێت و چۆك دابدات، پێویستە ئەو ڕێگەیەی گرتوویەتییە بەر، بەری نەدات و بەردەوام بێت لەسەر هەنگاوەکانی.

إرسال تعليق