سەرەڕای ئەوەی بە کۆڵەگەیەکی گەورەی شەریعەت و فیقهی ئیسلامی دادەنرێت و پلە و پایە زانستییەکەشی لە لووتکەدا بووە، بەڵام بەهرەمەندی و دەستڕەنگینی پێشەوای مەزن “شافعی”، لای هیچ کەسێك شاراوە نییە و بە پەیڤ و تێکستە پڕ واتاکانی، هەموومانی بۆ لای جیهانە جوانەکەی خۆی کێش کردووە.
نامەوێت دوورتر لەوە تێبپەڕم، بەڵکو مەبەستمە چەند دێڕە شیعرێکی ئەو کەڵە زانایەتان بیر بێنمەوە، بەو هیوایەی دەروونتان جۆش بداتەوە و، سەرنجتان بخەنە سەر وشە واتادارەکان و ئەو هونەرە جوانەی لە داڕشتنی دەقە شیعرییەکانییدا بەکاریهێناوە، تاوەکو لەو ڕۆژگارە ئاڵۆزەی ئێستاماندا تێبگەین، کە پێشەوا و کەڵە زانایانی دوێنێمان چەند بیرمەند و بلیمەت و ئایندەبین و بیرتیژ بوونە، کە هەڵکەوتنەوەیان مەگەر بە خەونیش بەدیبێت!، کەچی هەندێك کۆلکە نەخوێندەواری زۆڵ قسەی ناماقووڵ و دوور لە ئەدەب و ڕێز فڕێ دەدەن و بە نەفامییەوە قسە لەسەر ئەو پێشەوا ئازیزانەمان دەکەن!، کە من هەرگیز بە شیاوی نازانم بە هیچ جۆرێك بکەوینە چەلەحانێ لەگەڵ ئەو کۆلکە جاهیلانەوە.
الدَّهْرُ يَوْمَانِ ذا أَمْنٌ وَذَا خَطَرُ ــــ وَالْعَيْشُ عَيْشَانِ ذَا صَفْوٌ وَذا كَدَرُ
أَمَا تَرَى الْبَحْرَ تَعْلُو فَوْقَهُ جِيَفٌ ــــ وَتَسْتَقِرُّ بأقْصى قَــــــــاعِهِ الدُّرَرُ
وَفِي السَّماءِ نُجُومٌ لا عِدَادَ لَهَا ـــ وَلَيْسَ يُكْسَفُ إلاَّ الشَّمْسُ وَالْقَمَــرُ
واتای ئەو سێ دێڕە شیعرە:
ڕۆژگار دوو ڕۆژە، یەکێکیان ئارام و ئەوی دیکەیان ترسناك، ژیانیش دوو ژیانە، یەکێکیان ساف و گەش و خۆش، ئەوی دیکەیان لێڵ و تار و ناخۆش..
ئایا تۆ نابینی لاشەی بۆگەنیوو سەر ئاوی دەریا دەکەون، مروارییەکانیش لە ژێرییەوە جێگیر دەبن..
لە ئاسماندا ئەستێرەی بێژمارە هەن، بەڵام تەنها ڕۆژگیران و خۆرگیران ڕوودەدات..
منیش دەڵێم، لە دێڕی دووەمی ئەو پەیڤە دانسقانەی پێشەوا و لە دەریاوەش فێر بووم، هەموو شتێکی گرانبەها و بەهادار لە قووڵایی دڵمدا بپارێزم، هەر چییەکی بێنرخ و بێبەهایە فڕێی بدەم، چونکە دەریاش مرواری لە قووڵایی خۆی هەڵدەگرێت، شتە ناشیرینەکانیش فڕێ دەداتە کەناراوەکان.

لە بابەتەکانی بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق