Ads (728x90)

گەورەترین مافووری دروستکراو لە گوڵ

گۆڕەپانی گەورە لە “بڕۆکسل”ـی پایتەختی بەلجیکا، بە مافوورێکی ڕەنگاوڕەنگ ڕازێنرایەوە، کە لە نیو ملیۆن گوڵ دروستکراوە.

مافوورە ڕەنگاوڕەنگەکە لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکە ڕاخرا، ئەوەش بەبۆنەی تێپەڕبوونی 50 ساڵ بەسەر کۆچکردنی تورکەکان بەرەو بەلجیکا، دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و جوانیشی بەو شوێنە بەخشی.

مافوورە ڕەنگاوڕەنگەکە لە مافووری “کیلیم”ـی تورکی دەچێت، هەروەها بە نزیکەی 700,000 هەزار گوڵ ڕازێنرابوویەوە، 120 کەسی خۆبەخشی شارەزا و پسپۆڕیش بەشداریان کردووە لە دروستکردنییدا، هەروەکو کەناڵی تەلەفزیۆنی “یۆرۆ نیوز” باسیکردووە.

ئەو مافوورە ڕەنگاوڕەنگەکە بە گەورەترین و جوانترین مافووری دروستکراو لە گوڵ دادەنرێت، لەوەش گرنگتر گوڵەکان لە سەرتاسەری جیهان کۆکرابوونەوە، بە تایبەت لە گوڵی “بیگۆنیا”ـی بەلجیکی، لەسەر ڕووبەری 300 مەتری چوارگۆشە لە گۆڕەپانی گەورە لە “بڕۆکسل”ـی پایتەختی بەلجیکا ڕاخرا، ماوەی دروستکردنیشی 3 مانگی خایاندووە، لە ئاهەنگێکی قەشەنگیشدا ئامادەبووان چەند ساتێکی خۆشیان بەدیار ئەو مافوورە ڕەنگاوڕەنگە سەەسوڕهێنەرەدا بەسەربرد.

بۆ بیرهێنانەوەش، یەکەم مافووری دروستکراو لە گوڵ لە ساڵی 1971 لە ڤیستیڤاڵی گوڵ پێشکەشکرا، بەلجیکاش بەوە ناسراوە گوڵی “بیگۆنیا” ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکات.

إرسال تعليق