یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای، پاش ئەوەی لە ڕکابەرە زەبەلاحەکەی یانەی بایرن میونخی بردەوە.
یارییەکە ئێواەری دوێنێ چوارشەممە لەسەر یاریگای “سیگنال ئیدۆنا پارك” تایبەت بە یانەی برۆسیا دۆرتمۆند بەڕێوەچوو، یاریزانانی برۆسیا دۆرتمۆند ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و توانیان یارییەکە بە ئەنجامی (2-0) لە باڤارییەکان ببەنەوە، ئەوەش جاری دووەمە لەسەر یەك و پێنجەمیشە لە مێژووی تیپەکەی “یۆرگن کلۆب”ـی ڕاهێنەر، نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیا ببەنەوە.
لەو یارییەدا هەردوو تیپ بەدەست چەند پێکانێکی یاریزانانیان دەیانناڵاند، ئەوەش گرفتی تەکنیکی بۆ دروستکردبوون، بە تایبەت بۆ یانە باڤارییەکە، کە سەرەڕای گۆڕانکارییەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕاگەیشتنەوە بە ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سووربوونی کەتیبەکەی “یۆرگن کلۆب” لەسەر بردنەوە و بەرزکردنەوەی جامەکە، بە مەبەستەکەیان نەگەیشتن.
ئەو سەرکەوتنەی یانەی برۆسیا دۆرتمۆند زۆر گرنگ بوو بۆ “یۆرگن کلۆب”ـی ڕاهێنەر، چونکە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی بۆندسلیگا، کاریگەری دەروونی گەورەی دەبێت لەسەر یاریزانان و خۆئامادەکردن بە ورەیەکی پۆڵایین بۆ چوونە ناو ڕکابەرییەکان، لەولاشەوە “پیپ گواردیۆلا”ـی ڕاهێنەری باڤارییەکان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان بوویەوە و کارتەکانی ناو دەستی پەرت و بڵاو بوونەوە.

إرسال تعليق