Ads (728x90)

موعجیزەیەکی نوێی قوڕئان لەسەر خەوتن
بەشێکی زۆری خەڵك پڕۆگرامی ڕۆژانەی لێ تێكچووە، بە ڕۆژ دەخەوێت و بە شەو هەڵدەستێتەوە و ناخەوێت، هەر یەکێکیش بە هۆکارێك ئەو شێوازەی هەڵبژاردووە، هەیانە بە هۆی سروشتی کارەکەیانەوەیە، هەشیانە ئەو شێوازەی پێخۆشە لە ژیانیدا، بەڵام هەر کامێکیان بن، شتێکی زۆر گرنگ و گەورەیان لە بیر خۆیان بردۆتەوە، کە خوای کردگار لە قوڕئانی پیرۆزدا باسی کردووە: وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا، واتا: ئایا شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه‌؟، ئایا ڕۆژیشمان بۆ نه‌کردوونه‌ته کاتی به ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟.

لە سۆنگەی ئەو ئایەتەوە بۆمان دەردەکەوێت، کە خوای تەعالا پڕۆگرامێکی وای بۆ داناوین لە ژیان، ئەگەر بە پێچەوانەی ئەو پڕۆگرامە هەڵسوکەوت بکەین، ناڕێکییەکە دروستدەبێت، ئەوەتا لە ڕووی زانستیشەوە سەلمێنراوە، کە لەناو مێشکی مرۆڤدا خانەیەکی بچووك هەیە، ئەو خانەیە تەنها لەلای ئەو کەسانەدا دادەخرێت کە بە شەو دەخەون!.

ئەو خانە بچووکەی ناو مێشکی مرۆڤ، بەرپرسە لە ناوەندی ئیدراك و هۆشیاری، بۆیە کاتێك بە شەو دەخەوین و چراکان دەکوژێنینەوە، ئەو خانەیە بە شێوەیەکی خودکار دادەخرێت، بۆیەش مرۆڤ دەچێتە خەوێکی قووڵەوە و هەست بە حەسانەوە دەکات، چونکە وەکو باسمان کرد ناوەندی ئیدراك و هۆشیارییەکە داخراوە.

بەڵام کاتێك مرۆڤ بە شەو هەڵدەستێتەوە و ناخەوێت، بە ڕۆژیش دەخەوێت (تەنانەت ئەگەر پەردەی پەنجەرەکانیش دابخات و لە تاریکایی تەواودا بێت)، ئەو خانە بچووکەی مێشك هەرگیز داناخرێت، بەڵکو بە کراوەیی دەمێنێتەوە و ناوەندی ئیدراك و هۆشیاری هەر چالاك دەبێت، بۆیە کاتێك لە خەوی ڕۆژ بە خەبەر دێینەوە، هەست بە بێتاقەتی و نیگەرانی دەکەین.

إرسال تعليق