یەکێك لە پردە سەیرەکان کە بە چاوەکانی خۆت بیبینیت، ئەو پردەیە کە لەسەر شێوەی پەلکەزێڕینە بە ڕەنگە جیاوازەکانییەوە دروستکراوە و بووەتە شاکارێکی ناوازە و دەگمەن لەسەر ئاستی وڵاتی تایوان و تەنانەت لەسەر ئاستی جیهانیش.
پردەکە دەکەوێتە هەرێمی “مۆقناگ” لە ناوچەی “بەنگهۆ” لە وڵاتی تایوان، هەروەکو گرنگی پردەکە بە تەنها لە شێوە سەرنجڕاکێشەکەیدا نییە، بەڵکو کاتێك دانیشتووانەکەی و ڕێبواران بەسەریدا دەڕۆن، هەست بە حەسانەوە دەکەن، هەروەکو لایەنێکی جیاوازی دیکەی پردەکەش لەوەدایە، لە شەودا تیشکەکانی “نیۆن” دەداتەوە سەر ڕووی ئاو و ڕەنگە جیاوازەکانی لەسەر دەنەخشێنیت.
تەنیشتەکانی پردەکە بە شریتێکی باریك لە تیشکە ڕەنگاوڕەنگەکان بەرگ کراوە، کە بووەتە هۆی ڕەنگدانەوەیەکی جوان لەسەر ڕووی دەریا و لە ماوەی شەویشدا هەر حەوت ڕەنگەکەی پەلکەزێڕینەی لەسەردا دەنەخشێت، گەشتیارانیش لە هەموو شوێنێکی جیهان لە کاتی گەشتکردنیان بۆ تایوان، سەردانی ئەو شاکارە سەرنجڕاکێشە دەکەن.

إرسال تعليق