له شه‌وێكی مانگی چوارده‌دا، كه تروسكایی ئه‌ستێره‌كان ئاوێزانی تریفه‌ی مانگ ده‌بوو، هیواكان چه‌شنی بڵندی و ڕووناکی ئاسمان له به‌رزی و بریسكه‌دارییدا ده‌دره‌وشانه‌وه، هەر لەو دەمەدا کە سه‌رزه‌مین به تاریكایی كوفر و شیرك ته‌نرابوو، هاوكێشه‌ی هێز و ده‌ستباڵایی له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی به‌دكارییدا بوو، ده‌رفه‌تی ده‌رچوون له‌و گێژاو و جه‌نجاڵییه‌ی مرۆڤایه‌تی تیایدا ده‌یگوزه‌راند زۆر سه‌خت بوو، ئا لەو ساتەوەختە ناسکەدا، ڕێبازەكه‌ی حه‌زره‌تی موحەممەد (دخ) پەیامێکی ئومێدبه‌خش بوو، كه كرانه‌وه‌یه‌ك به‌ڕووی ئه‌و داخرانه‌دا بكاته‌وه، كه كۆمه‌ڵگای مرۆیی نغرۆی غه‌فڵه‌ت و غه‌مناكییه‌كی ترسناك كردبوو.
ئا له‌و ده‌مانه‌دا، كافره‌كانی مه‌ككه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن و پەلەیانە بۆ گره‌وكردنێك، كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی دۆڕانێكی ئابڕووبه‌رانه‌یه بۆیان و دوا كارتی سووتاوی خۆیان له چوارچێوه‌ی گفتگۆكردن تاقیكرده‌وه و به پێغه‌مبه‌ریان (دخ) ووت: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ی وه‌ره مانگمان بۆ بكه دوو كه‌رت!، به‌ڵێنیشیان پێدا ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكات باوه‌ڕی پێده‌كه‌ن.
پێغه‌مبه‌ر (دخ) پاڕایه‌وه له په‌روه‌ردگار، کە ئه‌و داوایه‌ی بۆ جێبه‌جێ بكات، خودای گه‌وره‌ش داواكه‌ی قه‌بول كرد، حه‌زره‌ت په‌نجه‌ی موباره‌كی بزواند و ئاماژه‌ی بۆ مانگ كرد، مانگ بووه دوو كه‌رت!، كه‌رتێك له سه‌ر كێوی (صفا)، كه‌رته‌كه‌ی دیكه‌ش به سه‌ر كێوی (قیقعان) كه له به‌رامبه‌ریه‌تی، تا ئه‌وه‌ی لە نێوان دوو کەرتی مانگدا كێوی (حرا‌ء) یان بینی.
ئه‌وان له بری جێبەجێکردنی بەڵێنەکەیان و داننان به ڕاستی و ڕه‌واییه‌تی په‌یامبه‌رێتی موحه‌ممه‌د (دخ)، كه‌چی وتیان: موحه‌ممه‌د جادووی لێكردووین!، ئینجا وتیان: ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د بتوانێت سیحرمان لێبكات، ئه‌وا ناتوانێت سیحر له هه‌موو خه‌ڵك بكات!، ئه‌بو جه‌هل وتی: ئارام بگرن تا خه‌ڵكی ده‌شتێ دێن، ئه‌گه‌ر وتیان مانگ دووله‌ت بوو، ئه‌وه ڕاسته، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا موحه‌ممه‌د جادووی له چاوه‌كانمان كردووه!.
خه‌ڵكی ده‌شتێ هاتن و هه‌واڵی دووكه‌رتبوونی مانگیان هێنا، ئه‌بو جه‌هل و موشریكه‌كان وتیان: ئه‌مه سیحرێكی به‌رده‌وامه!، له‌م ڕووه‌وه په‌روه‌ردگارمان له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت:
“إقتربت الساعةُ وانشقَّ القمرُ * وإنْ یروا آیةً یُعرضوا و یقولوا سحرٌ مستمرٌ * وكذَّبوا واتَّبعوا أهوا‌ءهم وكلُّ أمرٍ مستقر * ولقد جا‌ءهم من الأنبا‌ء مافیه مزدجر* حكمةٌ بالغةٌ فما تُغنی النُذُر * فتولَّ عنهم”
واته: رۆژی قیامه‌ت نزیك بۆته‌وه و مانگیش بووە دوو کەرت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر موعجیزه و به‌ڵگه‌یه‌ك ببینن، پشت هه‌ڵده‌كه‌ن و ده‌ڵین: ئه‌مه جادوویه‌كی به‌رده‌وامه، حه‌قیقه‌ت و راستی به‌درۆ ده‌زانن و شوێنی ئاره‌زووه‌كانیان كه‌وتوون، له‌كاتێكدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو كارێك كۆتایی دێت و دنیا ته‌واو ده‌بێت و به به‌رپابوونی قیامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت، بێگومان ئه‌وه‌نده هه‌واڵی تیاچوونی سته‌مكارانیان پێگه‌یشتووه، تا داچڵه‌كێن (تێفكرن و له چه‌وتی ده‌ست هه‌ڵگرن)، ئه‌و به‌سه‌رهاتانه حیكمه‌ت و په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه بێداركردنه‌وه بێ‌سووده، گوێ مه‌ده به ناپوختی ئه‌وانه.
چیرۆكەکەی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (دخ) ته‌واوبوو.
تا ئێرە ئاماژە قورئانییەکە ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام بۆ ئەوەی هەموو لایەك بە بەڵگەی زانستی سەردەمەوە سەر لەو ڕاستییە دەربکەن و بۆیان بلوێت ژیرانەتر و بە بەرچاوڕوونی پترەوە بابەتەکە لێکبدەنەوە، لە سایتی (قەڵەم پرێس) ئاشنای ئەو هەقیقەتە زانستییە دەبن، کە سەرلەبەری ئەو موعجیزەیە دەسەلمێنێت.
له یه‌كێك له سیمیناره‌كانییدا، له یه‌كێك له زانكۆكانی به‌ریتانیا، (دكتۆر زه‌غلول نه‌جار) وتی: به‌مدواییانه، موعجیزه‌ی دوو كه‌رتبوونی مانگ له سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (دخ) سه‌لمێندرا، چیرۆكی سه‌لماندنه‌كه‌یشی به‌مشێوه‌یه ڕوونكرده‌وه:
یه‌كێك له برا ئینگلیزه‌كان كه ناوی (داود مو‌سا بیتكوك) ه، كه بایه‌خ به ئایینی ئیسلام ده‌دات و له ئێستاشدا سه‌رۆكی پارتی ئیسلامی به‌ریتانییه و به نیازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئەو ووڵاتەدا به ناوی ئیسلام به‌شداری بكات (كه ئێستا له خۆرئاوادا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بڵاوبوونه‌وه‌دایه)، وتی: له میانی گه‌ڕانمدا به دوای ئایینێك، براده‌رێك په‌رتووكێكی ته‌رجه‌مه‌ی ئینگلیزی ماناكانی قورئانی پێدام و، له كاتی كردنه‌وه‌یدا چاوم كه‌وت به سوڕه‌تی (القمر) و، ئه‌و ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه:

بۆیە پرسیارم له خۆم كردوو، ئایا مانگ كه‌رت ده‌بێت؟!.
ڕۆژێكیان، ئەو برا ئینگلیزە به دیار شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانییه‌وه دانیشتووه و سه‌یری پرۆگرامێك ده‌كات کە له تەلەفزیۆنی (BBC TV) پەخش دەکرێت و ده‌بینێت بێژه‌ر و پێشكه‌شكاره‌كه گفتوگۆ له گه‌ڵ سێ زانای ئه‌مریكی ده‌كات و لۆمه‌یان ده‌كات له سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌مریكا ملیۆنان، به‌ڵكو بە ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كات له پرۆژه‌كانی بۆشاییگه‌ریی ئاسمانی!، له كاتێكدا ملیۆنان كه‌س به ده‌ست هه‌ژارییه‌وه گرفتارن!، زانا ئه‌مریكییه‌كانیش پاساویان به‌وه ده‌هێنایه‌وه، كه ئه‌و پرۆژانه سوودی زۆریان گه‌یاندووه له بواره‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و تاد، پاشان هه‌ر له میانی ئه‌و پرۆگرامه‌دا باسی گه‌وره‌ترین گه‌شتی بۆشاییگه‌ریی ئاسمانی له ڕووی تێچوونه‌وه بۆ سه‌ر ڕووی مانگ كرا، كه به نزیكه‌ی (100) سه‌د ملیار دۆلار له سه‌ریان كه‌وتووه!، بێژه‌ر و پێشكه‌شكاره‌كه پرسیاری لێ‌كردن: به‌س له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاڵای ئه‌مریكا له سه‌ر ڕووی مانگ دابنێن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌تان خه‌رجكردووه؟!، زانا ئه‌مریكییه‌كانیش وه‌ڵامییان دایه‌وه: ئه‌وان له‌پێكهاته‌ی ناوه‌وه‌ی مانگیان كۆڵیوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ڕاده‌ی لێكچوونی مانگ له گه‌ڵ زه‌وی بزانن، ئینجا یه‌كێك له‌و زانا ئه‌مریكیانه وتی: به موفاجه‌ئه شتێكی سه‌یرمان بینی!، ئه‌ویش پشتێنه‌یه‌كی به‌ردین بوو، كه سه‌ر ڕووی مانگ ده‌بڕێت تاوه‌كو ده‌گاته قووڵاییەکەی!، ئێمه ئه‌و زانیاریانه‌مان دایه كه‌سانی پسپۆڕ له بواری جیۆلۆجی (زەویناسی)، ئه‌وانیش سه‌رسام بوون به‌وه و بڕیاریاندا، نابێت ئه‌مه ڕووبدات!، ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت، كه ڕۆژێك له ڕۆژان مانگ دوو كه‌رت بووبێت و دوایی یه‌كیگرتبێته‌وه!، ئه‌و به‌ردانه‌ش كه پشتێنه‌كه پێكدێنن، له ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتن بووه له ساتی یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌دا!.
(داود مو‌سا بیتكوك) درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و دەڵێت: لە گەڵ بیستنی ئەمەدا، خۆم بۆ نەگیرا و یەکسەر بازمدا به سه‌ر كورسیه‌كه‌وه و هاوارم كرد: (1400) ساڵ پێش ئێستا و له نێو جه‌رگه‌ی ده‌شتاییدا، ئه‌و موعجیزه‌یه لەسەر دەستی موحه‌ممه‌د (دخ) ڕوویدا و ئێستاش خودای گه‌وره ئه‌مریكییه‌كانی ده‌سته‌مۆ كردووه بە ملیارەها دۆلار خه‌رج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ موسڵمانانی بسه‌لمێنن، كه به ته‌ئكید ئه‌و ئایینه ڕاسته!.
ئەوەی زۆر سەیر و سەرنجڕاکێشە لە چیرۆکی موسڵمانبوونی (داود مو‌سا بیتكوك)، سوڕه‌تی (القمر) هۆكاری موسڵمانبوونییەتی، له‌وكاته‌ی هه‌مان ئه‌و سوڕه‌ته (القمر) پێشتر هۆكاری پشتكردنی بووه له ئیسلام!.

إرسال تعليق