دەرەنجامی توێژینەوەیەکی دەگمەن ڕوونی دەکاتەوە، کە باشتر وایە بۆ مرۆڤ، هەوڵی یەکلاییکردنەوەی کێشە و ناکۆکییە خێزانییەکان نەدات ئەگەر گەدەی بەتاڵ بوو.
زانای ناسراو “برید بۆشمان” بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمێکی زانستی لە زانکۆی “ئۆهایۆ”، هەڵسا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەك، تێیدا لە ماوەی 21 ڕۆژدا تاقیکردنەوە لەسەر 100 خێزان ئەنجامدرا، لەو ماوەیەشدا تیمی توێژینەوەکە ڕادەی ڕەزامەندبوونی هەر یەك لە هاوسەرانیان تۆمار کرد، لەگەڵ پێوانەکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا.
توێژەران سەلماندیان، کە دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا، کەسەکە پەشۆکاو و ئاڵۆز دەکات و وای لێدەکات بەسەر ئەوانی دیکەدا هاوار بکات، هەروەکو زانراویشە برسێتی دەبێتە هۆکاری دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەو واتایەی کەسی برسی لە ناخەوە ئامادەیە بۆ شەڕکردن و بە گژاچوونەوەی ئەوانی دیکە.
بۆیە پێویستە پێش گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی دیکە، خواردن بخۆی و گەدەت پڕ بێت، باشتریش وایە خواردنەکە دەوڵەمەند بێت بە کاربۆهێدرات، چونکە لە هەموو خواردنەکانی دیکە خێراترە لە هەڵسان بە بەرزکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
بۆیە پێویستە ئەندامەکانی خێزان، بە تایبەت هەردوو هاوسەرەکە، لە پێناو خۆشبەختییەکەیاندا، دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە لەبەر چاو بگرن و لە ژیانی ڕۆژانەیاندا سوودی لێ وەربگرن.

إرسال تعليق