دوای 10 ساڵ، جارێکی دیکە یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بە جامی قەڵغانی خێرخوازی ئینگڵتەرا شاد بوویەوە، پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ تۆمارکرد.
تۆپوەشێنەکانی لەندەن بە درێژایی هەردوو گێمەکە باشتر بوون، تەنانەت دەیانتوانی بە ئەنجامی قوڕستریش سەربکەون، هۆکاری ئەو شکستەی شینپۆشەکانی مانچستەریش بەهۆی دوورکەوتنەوەی ئەستێرە دیارەکانییەوە بوو بە هۆکاری جیا جیا، ئەوەش دەرفەتێکی گەورە بوو بۆ تۆپوەشێنەکان تا گورزی خۆیان بوەشێنن و سەرکەوتنێکی مەعنەوەی گەورەیان پێش دەستپێکی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ تۆمارکرد.
جێگەی بیرهێنانەوەیە، کە جامی قەڵغانی خێرخوازی ئینگڵتەرا، بە پاڵەوانێتییەکی ئاهەنگئامێز و بە دەستپێکی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ دادەنرێت، تێیدا پاڵەوانی خولی ئینگلیزی و پاڵەوانی جامی ئینگلتەڕا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
بۆ زانینیش، یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە ساڵی 2005ـەوە لەو پاڵەوانێتییەدا ونبووە، لەو کاتەشەوە دوور بووە لە نازناوەکان، تا وەرزی ڕابردوو توانی بە بەدەستهێنانی جامی ئینگلتەڕا بگەڕێتەوە بۆ سەر سەکۆی خەڵات و دەستکەوتەکان.

إرسال تعليق