لە یاری جامی سوپەری ئەورپی، کە دوێنێ شەو بەڕێوەچوو و یانەی شاهانە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتوو بوو لە بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە و نازناوەکەی مسۆگەر کرد، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” توانی هەر دوو گۆڵەکە تۆمار بکات و جامەکە بخاتە سەر خەزێنەی دەوڵەمەندی یانە مەدریدییەکە.
لە سەرەتای وەرزی تازە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” زۆر چاوەڕێی نەکرد تا بیسەلمێنێت ئەو تا ئێستاش باشترین یاریزانی جیهانە، هەروەکو دووپاتیکردەوە کە تەواو لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە، کە بەمدواییانە لە ئەژنۆی چەپییدا تووشی هات.
بە دەستەبەرکردنی ئەو نازناوە لەگەڵ یانەی شاهانە، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” توانی هەموو پاڵەوانێتییەکان لەسەر ئاستی یانەکان بەدەستبێنێت، کە دووجار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، جارێکیان لەگەڵ یانەی پێشووی “مانچستەر یونایتد”ـی ئینگلیزی لە ساڵی 2008 دا، ئەوەکەی دیکەیان نازناوی دەیەمی چامپیۆنزلیگ بوو لەگەڵ مێرەنگێ لە وەرزی ڕابردوو، بێجگە لە نازناوی جامی جیهانی یانەکان لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەکان لە ساڵی 2008 دا.
ئەو تاکە نازناوەی لە خەزێنەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” نەبوو، جامی سوپەری ئەوروپی بوو، بۆیە دوێنێ شەو توانی سەرکردایەتی تیپەکەی بکات بۆ مسۆگەرکردنی ئەو نازناوە گرنگە، بۆیە ئەو لە لێدوانێکیدا لە دوای یارییەکە بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی “ETV” ئەوها گوزارشتی لە هەستی خۆی کرد: “ساتێکی زۆر تایبەت بوو بۆم، بە باشترین شێواز یەکەم پاڵەوانێتی ئەو وەرزەمان بەدەستهێنا”.

إرسال تعليق