Ads (728x90)

کێ داهێنەری کەسایەتی “تۆم و گیری”ـیە؟
“تۆم و گێری” زنجیرە وێنەیەکی جوڵاوی ئەمریکییە، کە خۆی لە ململانێی کۆمیدیانەی پشیلەیەکی ناوماڵ “تۆم” و مشکێك “گێری” دەبینێتەوە.

ئەو زنجیرە کارتۆنییە، بەرهەمی بیرکردنەوەی داهێنەرانەی هەریەك لە “ویلیام حەننا” و “جۆزێف باربێرا”ـیە، کە لە ساڵی 1940 دا منداڵانی جیهانیان بەو بەرهەمە ناوازەیەی بواری کۆمیدیا و پێکەنین ئاشنا کرد.

ئەو زنجیرە کارتۆنییە چەندین خەڵاتی ئۆسکاری لە جۆری فیلمە کورتەکانی زنجیرەی وێنە جوڵاوەکان بەدەستهێناوە، هاوکات زنجیرە کارتۆنی “تۆم و گێری” بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرتاسەری جیهان بڵاوبووەتەوە، هەروەکو دەستخۆشی و ڕەخنەی زۆریشی لێگیراوە.

ئەوەشی پێویستە ئاماژەی بۆ بکەین، زنجیرە کارتۆنی “تۆم و گێری” هەر بە تەنها منداڵان نین کە ئارەزووی بینینی دەکەن، بەڵکو گەورەکانیش زۆر بە تامەزرۆییەوە تەماشای دەکەن، هۆکارەکەشی بە پلەی یەك دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پڕۆگرامی تەلەفزیۆنەکانی ئێستا، بە تایبەت ئەوانەی بینەران بە درۆ و دەلەسەکانی دونیای سیاسەت سەرقاڵ دەکەن، وایکردووە گەورەکانیش چەشنی گچکەکان لە دونیای خەیاڵاتی ناو شاشەکان، بێتاقەتی خۆیان بڕەوێننەوە!.

بۆ زانیاری زیاتریش، “ویلیام حەننا” کە ڕۆڵی “تۆم”ـی بینیووە، لە ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد، لە دوای ئەویش “جۆزێف باربێرا” کە ڕۆڵی “گێری”ـی بینیووە، لە ساڵی 2006 کۆچی دوایی کرد.

إرسال تعليق