تۆڕی کەناڵەکانی “beIN SPORTS” ڕایگەیاند، مافی تایبەتی پەخشکردنی یارییەکانی خولی ئەڵمانی “بۆندسلیگا”ـی بۆ وەرزی نوێی 2014-2015 بەدەستهێناوە.
تۆڕی کەناڵەکانی “beIN SPORTS” لە ڕوونکردنەوەیەکییدا دووپاتی لەوە کردەوە، کە لەگەڵ کەناڵەکانی “دوبەی وەرزشی” گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بە پێی ڕێککەوتنەکەی نێوانیشیان، کەناڵەکانی “beIN SPORTS” بە شێوەیەکی تایبەت مافی پەخشکردنی یارییەکانی خولی ئەڵمانی “بۆندسلیگا”ـی بۆ هەردوو ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا دەبێت.
بەوەش هەموو یارییەکان لە سەرجەم خولە ئەوروپییەکان، بە تەنها لەسەر شاشەی کەناڵەکانی “beIN SPORTS” پەخش دەکرێن.
لەوبارەیەشەوە “یوسف ئەلعوبێدلی”جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری گروپی ڕاگەیاندنی “beIN SPORTS” ڕایگەیاند، پەخشکردنی یارییەکانی خولی ئەڵمانی “بۆندسلیگا” لەپاڵ هەموو یارییەکان لە سەرجەم خولە ئەوروپییەکان لەسەر شاشەی کەناڵەکانی “beIN SPORTS”، سەرنجی بینەری زیاتر لە هەوادارانی تۆپی پێ ڕادەکێشێت، بە تایبەت دوای بردنەوەی جامی جیهانی لە بەڕازیل لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا.

إرسال تعليق