Ads (728x90)

کەروێشك لە گوێیەکانی ئارەقە دەردەدات!
کەروێشك پشت بە گوێیەکانی دەبەستێت وەکو هۆکارێك بۆ هەستکردن بە مەترسی، هەروەکو کەروێشك بە بوونەوەرێکی ترسنۆك دادەنرێت کە دوژمنی زۆری هەیە.

هەروەها گوێیەکانی کەروێشك یارمەتی دەدەن لە ڕێکخستنی پلەی گەرمی ناوەوەی جەستەی، بەوەی لە ڕێگەی گوێیەکانییەوە ئارەقەیەکی زۆر دەردەدات و لە وەرزی هاویندا پلەی گەرمی جەستەی دادەبەزێنێت!.

ددانەکانی کەروێشك زۆر تیژن کە لە کەرتکردنی سەوزەمەنی و میوەدا سوودیان لێ دەبینێت، هەستەوەری بۆن کردنیشی زۆر بەهێزە، پێیەکانی دواوەشی درێژتر و بەهێزترن لە پێیەکانی پێشەوەی، هەر بۆیەش لە جووڵە و هەڵبەزەکانیدا هێز دەخاتە سەر پێیەکانی دواوەی، بۆ پاراستنی هاوسەنگییەکەشی پێیەکانی پێشەوەی بەکاردەهێنێت.

کەروێشك دەتوانێت بە خێراییەکی زۆرەوە باز بدات، کە ئەگەر لەلایەن دوژمنەکانییەوە ڕاو بنرێ ئەندازەی ئەو خێراییەی دەگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها خۆراکەکەی بریتییە لە شیر و میوە (بە تایبەتیش گێزەر)، ئاویش دەخواتەوە، پێویستیشە سەرچاوەی ئاوەکەی پاك بێت، ئەگینا نەخۆش دەکەوێت، لە کاتی نەخۆش بوونیشیدا ئەگەر نەمرێت، ماوەی نەخۆشییەکەی لانیکەم 30 ڕۆژ دەخایەنێت، لەبەر ئەوەی کەروێشك کەروێشك لەو گیانەوەرانە دادەنرێت کە زۆر هەستیارە بۆ نەخۆشییەکان و ژینگە جیاوازەکان.

إرسال تعليق