توێژەران لە دانیمارك، سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە خێراترین پەیوەندیکردن بە تۆڕی ئینتەرنێت، پاش ئەوەی توانیان 43 تیرابایت لە داتاکان لە یەك چرکەدا بگوازنەوە، ئەویش بە ڕێگەی یەکێك لە کێبڵە ڕیشاڵییە تیشکاوییەکان و ئامێرێکی ناردن کە بە لێزەر کار دەکات.
توێژەران لە زانکۆی تەکنەلۆجی لە دانیمارك، توانیان ژمارە پێوانەییەکە بشکێنن، کە نزیکەی 3 ساڵ بوو بەناوی پەیمانگای تەکنەلۆجی “کارلسروە” لە ئەڵمانیا تۆمارکرا بوو، کە ئەویش خێراترین پەیوەندیکردن بوو بە تۆڕی ئینتەرنێت و گواستنەوەی داتاکان بوو بە ئەندازەی 26 تیرابایت لە ماوەی یەك چرکەدا.
توێژەرە دانیمارکییەکان جۆرێکی نوێیان لە ڕیشاڵە تیشکاوییەکان بەکارهێنا کە فرە ناوك بوون (7 ناوك) و لەلایەن کۆمپانیای “NTT” یابانییەوە بەرهەمهێنراوە، هاوشێوەی ئەوەی لەشکری ئەمریکی لە ساڵانی ڕابردوو بەکاریهێنا، بە تایبەت کە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە کێبڵانە لە ئێستادا زۆر ئاسانە.
گرنگترین تایبەتمەندی ئەو ژمارە تازەیەش (5375 گێگابایت لە چرکەیەك) خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، کە توێژەرە دانیمارکییەکان پشتیان بە یەك کێبڵ و یەك یەکەی ناردن بەستووە، بە تایبەت کە چەندین ژمارەی پێوانەیی لە پێشوودا لەو تۆڕانەدا بەدەستهێنران کە چەندین ڕیشاڵی تیشکاوی و یەکەی ناردنیان لەخۆدەگرت.
بەڵام پێناچێت لە ئێستادا ئەو پرۆژە تازەیە لە ماڵ و کۆمپانیاکاندا جێبەجێ بکرێت، بەڵام کۆمەڵەی ئەندازیارانی کارەبایی و ئەلیکتڕۆنی “IEEE” هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ جێبەجێکردنی خێرایی 1 تیرابایت بۆ خەڵك، بەڵام تا ساڵی 2017 ئەو کارە ئەنجام نادرێت.
ماوەتەوە بڵێین کە ئەو دۆزینەوە نوێیەی بواری تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت، بە دەستپێکی شۆڕشێکی گەورەی ئینتەرنێت دادەنرێت، ئەگەریش ئەو پرۆژە نوێیە بەردەست بوو، بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئاسانکاری زۆر دەبینن و دەتوانن لە ماوەی 0.2 مللی چرکەدا یەك فیلمی تەواو بە ئەندازەی یەك گێگابایت داببەزێنن.

إرسال تعليق