تەماتە مرۆڤ لە پیری دەپارێزێت و ئەگەرەکانی لەبارچوونی منداڵ کەمدەکاتەوە، کەریگەری بەهێزیشی هەیە لەسەر هەرسکردنی خواردەمەنییەکان و باشتر کارکردنی جگەر، بەڵام ئەگەر لەسەر ئاگر کوڵێندرا، هەرسکردنی زەحمەت دەبێت.
هەروەها شەربەتی تەماتە پارێزەرێکی زۆر باشە بۆ قەبزی، دەوڵەمەندیشە بە ڕیشاڵە سروشتییەکان، کە پارێزگاری دەکات لەسەر تەندروستی قۆڵۆن، هەروەها مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە، ئەو نەخۆشیەش بە نەخۆشییەکی بەربڵاو دادەنرێت
شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە خواردنی یەك تەماتەی قەبارە مامناوەند یان شەربەتە تازەکەی، بڕێکی باش لە پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکانی A,B,C بە جەستە دەبەخشێت، هەروەکو 22 گەرمۆکە بە جەستە دەبەخشێت، هەروەکو پسپۆڕان دووپات لەوە دەکەنەوە کە تەماتە بە پاککەرەوەی سروشتی دادەنرێت و جەستە دەپارێزێت لە توشبوون بە سکچوون، ڕێگریش دەکات لە دەرکەوتنی بەردی گورچیلە و زراو بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.
تەماتەی ڕەنگ پڕتەقاڵی لە هاوشێوە سوورەکەی باشترە، چونکە ئەوەی یەکەمیان ئەو مادانە لەخۆدەگرێت کە جەستە بە شێوەیەکی باشتر دەیانمژێت، ئەوەش توێژەران لە زانکۆی ویلایەتی “ئۆهایۆ” لە ئەمریکا دووپاتی لێدەکەنەوە.
تەماتە مادەی “لیکۆبین” و “بیتا” لەخۆدەگرێت، کە لە مادە دژە ئۆکسیدەکانە و دەرکەوتووە ئەو دوو مادانە کاردەکەن لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس بە ڕێژەی 40%، بۆ سوود وەرگرتنی زیاتریش لە تەماتە، پێویستە بە توێکڵەوە بخورێت، چونکە توێژینەوەیەکی سەنتەری نەتەوەیی بۆ خۆراك ئاشکرایکردووە، کە تەماتە بە بەسوودترینی سەوزەمەنییەکان دادەنرێت بۆ جەستەی مرۆڤ، چونکە مادەی فسفۆر و ئاسن و خوێیەکانی کالسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەو مادانەش زۆر بەسوودن بۆ بەهێزکردنی ئێسك.
توێژەرە ئوستوڕالییەکان لە نەخۆشخانەی “نیوکاسڵ” گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە خواردنی یەك پەرداخ شەربەتی تەماتە بە شێوەی ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ هەفتە، یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی تەندروستی دڵ و سنوور دادەنێت بۆ مەترسییەکانی جەڵتەی دڵ، بە تایبەت لای ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بەڵام پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە کێشەی ترشیان هەیە، نابێت شەربەتی تەماتە بخۆنەوە، چونکە تەماتە لە خۆراکە ترشەکان پۆڵێنکراوە.

إرسال تعليق