زۆربەی خەڵك حەسانەوە و باشبوونی باری دەروونیان لە پەیوەندیکردن بە جوانییەکانی سروشت دەبیننەوە، هەروەها لە گوزارشتکردن لە هەست و سۆز و عاتیفەکانیان گوڵ بەکاردێنن.
ئەو کاریگەرییەش بووە جێگەی بایەخی زانایان لە زانکۆی “لۆبیك”ـی ئەڵمانی، کە بە هەماهەنگی پۆلێك خوێندکاری خۆبەخش لە کۆلیژی پزیشك لە هەمان زانکۆ، هەڵسان بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر کاریگەری گوڵاو لەسەر عەقڵ و جەستە.
بە پێچەوانە توێژینەوەکانی پێشوو، کە لە هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ئەنجامدرا بوون، ئەوجارەیان توێژەرەکان بە ئەنجامی ئیجابی دڵخۆشکەر کۆتاییان بە توێژینەوەکەیان هێنا، توێژینەوەکەی ئەمجارە لەسەر گوڵە سروشتییە تازەکان و تەرکیزکردنە سەر جۆری تازە و تایبەتی گوڵەکان ئەنجامدرا.
ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە، کە بۆنی گوڵ، بە تایبەت ئەوانەی چەند پێکهاتەیەکی وەکو “لیمۆنین” و “فينسیل” و “سترال” لەخۆدەگرن، بە شیوەیەکی ئیجابی و بەرچاو کاریگەری هەبووە لەسەر ڕێژەی لێدانەکانی دڵ و کۆئەندامی دەماری و بیرگە و مێشكی بەشداربووان، ئەوەش بە بەراورد بەو خوێندکارانەی گروپی دووەم کە بەشداریان لەو توێژینەوەدا کردووە بەڵام بەو گوڵانەی بێ بۆن بوون، هەروەکو ئەو پۆلە خوێندکارەی گروپی یەکەم دووپاتیان لەوە کردووەتەوە، کە ئێستا زیاتر لە پێشوو وابەستن بە سروشت و زیاتریش هەست بە پشوو و حەسانەوە دەکەن.

إرسال تعليق