Ads (728x90)

جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان / 3
لە هەموو جیهاندا، مزگەوتی جوان و سەرنجڕاکێش هەن، کە دەگمەنن لە ڕووی ئەندازەی بیناسازییەوە و، پۆڵێنبەندی و ڕیزبەندیکردنیان تا ڕادەیەك ئەستەمە.

لێرەدا لیستێك بۆ جوانترین 10 مزگەوت لە جیهان بڵاو دەکەینەوە (ڕەنگە بۆچوونەکان جیاواز بن لەسەر ڕیزبەندییەکە، چونکە هەر کەسێك تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ جوانی).

“مزگەوتی ئومەوی” لە سوریا (3):

“مزگەوتی ئومەوی” دەکەوێتە دیمەشقی پایتەختی سوریا، مزگەوتەکە بە یەکێك لە گەورەترین مزگەوتەکانی جیهانی ئیسلامی دادەنرێت، هەروەها بە مزگەوتی گەورەی دیمەشق دەناسرێت، لەلایەن “وەلید کوڕی عەبدولمەلیك” فەرمانی بنیاتنانی بۆ دەرچووە لە ساڵی 715 ی زایینی، لە ئێستاشدا بە سێیەم گەورەترین مزگەوت لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێت.

مزگەوتەکە چەندین جار دووچاری سووتان بووەتەوە، چەندین جاریش نۆژەن کراوەتەوە، دواجاریشیان لە ساڵی 1994 دا بوو، “مزگەوتی ئومەوی” بە یەکێك لەو مزگەوتە دەگمەنانە دەژمێردرێت کە لەوەتەی بنیاتنانییەوە تاوەکو ئێستا دیزاینەکەی نەگۆڕاوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار نۆژەن کراوەتەوە.

إرسال تعليق