یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، بە شێوەیەکی بەهێز پلانی پارێزگاریکردن لە نازناوی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” جێبەجێ دەکات، دوێنێ شەویش لە چوارچێوەی دوا یاری گەڕی دووەم و یاری لووتکەی ئەو هەفتەیەی پرێمەرلیگ، توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر یەکێك لە بەهێزترین ڕکابەرەکانی نازناوی ئەو وەرزەی “پرێمەرلیگ” تۆمار بکات، کاتێك لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوولی کرد و بە ئەنجامی (3-1) یارییەکەی لێ بردەوە.
لەو یارییەدا هێڕشبەری مۆنتینیگیری “ستیڤان یۆڤیتیتش” توانی جێپەنجەی کاریگەری خۆی لەسەر ئەو یارییە دابنێ و دوو گۆڵی لەسەر یەك لە خولەکەکانی (41 و 55) تۆمار بکات، سەرەڕای ئەوەش بە جووڵانەوە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی لەناو یاریگا ئاستێکی بەرزی نمایشکرد، ئەوەش کارتێکی زۆر بە قازانج دەبێت بە دەست “مانوێل پلگرینی” ڕاهێنەرەوە و دەتوانێت لە ڕکابەرییە دوورودرێژەکانی ئەو وەرزە بەکاریبهێنێت، لە خولەکی (69)ـشدا هاوڕێکەی “سێرگیۆ ئەگوێرۆ” گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد.
تاکە گۆڵی یانەی لیڤەرپوولیش لە خولەکی (83) یاریزانی هێڵی بەرگری شینپۆشەکانی مانچستەر “پابلۆ زابالێتا” بە هەڵە لە خۆیانی تۆمار کرد، ئەوەش شکستێکی کاریگەر دەبێت بۆ یانەی ڕیدز لە سەرەتاکانی ئەو وەرزە، کە هیوای زۆری لەسەر هەڵچنیووە.

إرسال تعليق