بەهۆی سوودە خۆراکییەکانی، “ئەناناس” لە میوە سیحرییەکان هەژمار دەکرێت، چونکە پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، یارمەتیدەریشە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش، بەهۆی شیرینییە سروشتییەکەشی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی خواردنی شیرنەمەنییەکان، هەروەها ڕزگاریشت دەکات لە شەکری دەستکرد و گەرمۆکەکان.
خواردنی میوەی “ئەناناس” وا دەکات زوو هەست بە تێری بکەیت، بەبێ ئەوەی یەك گرام چەوریش لە جەستەت زیاد بکات، ئەی دەبێت گرنگی شەربەتی “ئەناناس” چی بێت؟، ئەی کاریگەرییە تەندروستییەکانی چین؟.
شەربەتی “ئەناناس”
شەربەتی سروشتی “ئەناناس” ژمارەیك لە ڤیتامین و و مادە و کانزاکان لەخۆدەگرێت، وەکو ڤیتامینەکانی (A,B,C) و فسفۆڕ و کبریت و ئاسن و مەنگەنیز و پۆتاسیۆم و یۆد و کالیسیۆم، هەروەها شەربەتی سروشتی “ئەناناس” ڤایرۆسی هەڵامەت و کاریگەرییەکانی لەناو دەبات و، ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە و میزڵدان و ڕێڕەوی میز، شلە زیادەکانیش فڕێدەداتە دەرەوەی جەستە.
هەروەها شەربەتی سروشتی “ئەناناس” قەڵاچۆی سووتان و برینەکان دەکات، لە پاڵ ئەوەش ڕێگری دەکات لە کەڵەکەبوونی چەورییەکان لەناو کیسە خوێنینەکان و لێناگەڕێ ئەو کیسانە ڕەق ببن، هەروەکو ڕێگە دەگرێت لە دروستبوونی گرێیەکان (وەرەمەکان) و هەڵئاوسان و هەوکردنی شانەکان لە ڕێگەی ئەو ئینزیمانەی لەخۆیان دەگرێت.
لە کۆتایشدا دەڵێین، .شەربەتی سروشتی “ئەناناس” ڕێگری دەکات لە کلۆربوونی ددان، چونکە مادەی “فلۆراید” لەخۆدەگرێت، باشتریش وایە لە قۆناغی گەشکردندا بدرێتە منداڵان.

إرسال تعليق