زانایان لە پەیمانگای تەکنەلۆجی کالیفۆرنیا، ناوچەیەکیان لە مێشکی مرۆڤ دۆزییەوە، کە دەبێتە هۆکاری دەستبەجێ دامرکاندنەوەی ئارەزووکردنی خواردن.
توێژەران تیشکی لێزەریان بەکارهێنا بۆ هاندانی خانە دەمارەکان لە ناوچەی باوی لە مێشكی گیانەوەران، ئەو ناوچەیەش بەوە ناسراوە کە بەرپرسیارە لە دروستبوونی عاتیفە و هەستەکان لە نموونەی ترس و چێژوەرگرتن، ئەنجامدانی ئەو کردارەش دەستبەجێ بووە هۆی وازهێنان لە خواردن، گەورەی توێژەرانیش “داڤید ئەندرسۆن” دەڵێت: وەکو بڵێی تۆ دوگمەیەکت داگیرساندووە کە ڕێگرە لەوەی گیانەوەرەکان نان بخۆن.
پاشان زانایان مادەی کیمیایی جیاوازیان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی هاوشێوەی هەستە جۆربەجۆرەکان لەلای مشکەکان، لە نێویشیاندا ماندووێتی و زۆرخۆری و هێڵنجدان و تامی تاڵ، لە هەموو حاڵەتەکانیشدا خانە دەمارەکان لە ناوچەی باوی لە مێشك بەگەڕخران، ئەوەش ڕێگەیدا بە ڕۆڵگێڕانی گرنگی خۆی لە دروستکردنی ئارەزووکردن و وازهێنان لە خواردن.
“داڤید ئەندرسۆن” بە دووری نەزانی کە مێشکی مرۆڤیش ئەو جۆرە خانە دەمارانەی هەبێت، کە بەرپرسن لە وازهێنان لە خواردن، لە حاڵێکیشدا ئەگەر ئەوە سەلمێنرا، پێدەچێت ببێتە هەنگاوێکی گرنگی یارمەتیدەر لە چارەسەرکردنی هەبوونی گرفت لە نان خواردندا، هەر بۆیەش ئێستا زانایان بڕیاریانداوە لێکۆڵینەوە بکەن لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو خانە دەمارانە لەگەڵ ناوەندەکانی دیکە کە بەرپرسیارێتی ڕێکخستنی ئارەزووکردنی خواردنیان هەڵگرتووە وەکو ناوەندەکانی برسێتی و زۆر خواردن.

إرسال تعليق