لە شتە سەیر و سەرسوڕهێنەرەکان، کە لێرە و لەوێ گوێمان لێ دەبن، هۆزێك لە ئیندەنوسیا هەیە بەناوی هۆزی “دانی”، کە بە بڕینەوەی هەموو پەنجەکانیان، گوزارشت لە ڕادەی خەمباری خۆیان دەکەن بەهۆی مردنی کەسێکی خۆشەویست و نزیکیان!.
زانراویشە، کە لە دابونەریتی گەلاندا، گوزارشتکردن لە خەفەتباربوون بەهۆی مردنی کەسێکی نزیکی مرۆڤ، بە گریان و گۆشەگیربوون و دوورکەوتنەوە لە خەڵك دەبێت، هەروەها گرتنەبەری ئەو شێوازانەش پەرچەکردارێکی سروشتییە لە بەرامبەر چەشتنی تاڵێتی ئەزموونی مردنی کەسێکی خۆشەویست و نزیك، بەڵام وا دەردەکەوێت ئەوەی هۆزە ئیندەنوسییەکە دەیکەن لە دەربڕینی خەمناکی خۆیان بە کۆچباربوونی کەسێکی نزیك و خۆشەویستیان، خۆی لە خۆیدا داوبونەریتێکی جیاواز و سەرسوڕهێنەرە، هەروەها ئەو جۆرە گوزارشت و دەربڕینە دەبێتە جۆرێك لە خۆئازاردان و خۆسزادان!.
ئەو دابونەریتە ساڵانێکی دوورودرێژە لەناو هۆزی “دانی” پەیڕەو دەکرێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بیروباوەڕی چەسپاویان بەوەی، کە ڕۆحی مرۆڤ لەو شوێنەدا دەمێنێتەوە کە تێیدا مردووە، بۆیە بە مەبەستی ڕازیکردنی ڕۆحی مرۆڤە کۆچکردووەکە، دەبێت بە ئەنجامدانی کارێکی وا هەڵبستن کە هەست بە شۆك بکەن!، هەروەکو ئەوان بیروباوەڕیان وایە کە پەنجەکانی دەست هێما بۆ ئەندامەکانی ناو خێزان دەکەن و گوزارشت لە ڕادەی هاوسۆزیان دەکات، بۆیە لە کاتی مردنی یەکێکدا پێویستە پەنجەکان ببڕدرێنەوە، ئەوەش وەکو پیشاندانی هێمایەکی جەستەییە کە ڕەنگدەرەوەی ئاستی ئەو ئازار و بۆشاییەیە کە مردووەکە بۆی جێهێشتوون!.
دابونەریتی بڕینەوەی پەنجەکانیش لەسەر کەسە نزیکەکانی مردوو جێبەجێ دەکرێت، بە تایبەت لەسەر ژنەکانیان، کە پەنجەکانیان لەلای سەرەوە بۆ ماوەی 30 خولەك بە داوێكی بەرز دەبەسترێنەوە، پاشان لەلایەن نزیکترین کەسەکانیان وەکو باوك یان برا یان خوشك دەبڕدرێنەوە!، ئینجا پەنجە بڕدراوەکان بە بەر خۆر دادەنرێن تا وشك دەبنەوە، ئینجا دەسووتێندرێن و خۆڵەمێشەکەشیان لە شوێنێکی تایبەت ژێر خاك دەکرێت!.

إرسال تعليق