لە کۆماری داغستانی ڕوسی، بەرماڵێکی نوێژ نمایشکرا، کە بە دەستلێدان کار دەکات و، یارمەتیدەری نوێژخوێنەکانە لە هەژمارکردنی ژمارەی ڕەکعەتەکان.
بەرماڵەکە، کە لەلایەن موسڵمانێکی ڕووسییەوە داهێنراوە بەناوی “ئیلدار کلیتشیڤ”، چاودێری باری نوێژخوێن دەکات لە کاتی نوێژکردندا، ئەوەش بە ڕێگای ئامێرێکی (هەسپێکردن)، کە ژمارەی ڕەکعەتەکانی نوێژ دەچەسپێنێت، بەوەی ئەگەر نوێژخوێن لە ژمارەی ڕەکعەتەکان کە لەناو نوێژدا ئەنجامیان دەدات هەڵەی کرد، یان لە بەدواداهێنانی گۆڕانی حاڵەتەکانی نوێژدا هەڵەی کرد، ئامێرەکە دەستدەکات بە دەرکردنی دەنگی لەرەلەرەیەکی هەژێنەر، کە کاریگەری نابێت بەسەر ئەنجامدانی نوێژەکەوە.
داهێنەرەکە “ئیلدار کلیتشیڤ” دەڵێت: هەندێکجار کە نوێژ دەکەی، هەڵە دەکەی، لە ژمارەی ڕەکعەتەکان کە لەناو نوێژدا ئەنجامیان دەدەی تووشی هەڵە دەبی، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بیرۆکەی بەرماڵە تازەکەی لەلا گەڵاڵە ببێت، باوەڕی خۆشی نیشاندا کە ئەو داهێنانە یارمەتیدەری موسڵمانان دەبێت لەناو نوێژەکانیان لە سەرتاسەری جیهان.
شایەنی باسە، داهێنەرەکە و یارمەتیدەرەکانی، خەڵاتی داهێننامەی ڕەسمیان پێبەخشرا لەسەر ئاستی ڕوسیا، بەڵگەنامەی پێویستیشیان پێشکەشکردووە بە مەبەستی بەدەستهێنانی خەڵاتی داهێننامەی نێودەوڵەتی.
“ئیلدار کلیتشیڤ” ئەوەشی دووپات کردووەتەوە، بەمزووانە پلانی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی دادەنێت، بەوەی هەمووان دەتوانن بەرماڵەکە بەدەستبێنن، ئومێدیشی وایە لە پرۆژەکەی قازانج بکات لە ڕووی بازرگانییەوە، بە تایبەت کە ژمارەی موسڵمانان لە جیهان نزیکەی دوو ملیارە.

إرسال تعليق