ڕۆژێکیان “عومەری کوڕی خەتاب” لەگەڵ کۆمەڵێك هاوڕێی دانیشتبوو و پێیوتن: خۆزگە بە شتێك بخوازن، کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت.
یەکێکیان وتی: خۆزگە ئەو خانووە پڕ لە زێڕ بوایە و لە پێناو خوای گەورە بمبەخشیبایە.
ئینجا “عومەری کوڕی خەتاب” جارێکی دیکە فەرمووی: خۆزگە بە شتێك بخوازن، کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت.
پیاوێکی دیکە وتی: خۆزگە ئەو خانووە پڕ لە گەوهەر و یاقووت و مرواری بوایە و لە پێناوی خوای گەورە بمبەخشیبایە.
ئینجا جارێکی دیکە “عومەری کوڕی خەتاب” فەرمووی: خۆزگە بە شتێك بخوازن، کە خوای گەورە پێتان ببەخشێت.
هاوڕێکانی وتیان: نازانین چی بڵێین ئەی پێشەوای ئیمانداران؟!.
“عومەری کوڕی خەتاب” وتی: بەڵام من خۆزگە بە پیاوی ئازا و بوێر دەخوازم وەکو “ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح”.
بەڵێ، پێشەوای ئیمانداران خۆزگەی بە ماڵ و سەروەت و سامان نەخواست، چونکە دەیزانی سەرمایەی ڕاستەقینەی ئیسلام پیاوە ئازا و دلێر و بوێرەکانن، پیاوانێك لە نموونەی “ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح”.
بۆیە کامەتان خۆزگەکەی پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتاب” بەدیدێنن؟!، بە تایبەت لەو سەردەمەدا کە (بەداخەوە) پارە و پوول زۆرینەی پیاوەکانی لە پیاوەتی خستووە!.
با پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتاب” بشزانێت کە زۆرینەی هاوڕێباز و شوێنکەوتەی ئایینە پاکەکەی ئیسلام، ئەوڕۆ جیاواز لە خۆی خۆزگە دەخوازن، تەنانەت بەشێکی زۆریشیان دینەکەیان هەڕاج دەکەن لە پێناو پارە و پوول!!.

إرسال تعليق