“نیوەڕۆخەو”، کە بە پشوودانێك دەوترێت لە ناوەڕاستی ڕۆژدا، ڕەهەندێکی گرنگی لە فەرموودەکانی پێغەمبەرمان (دخ) وەرگرتووە.
ئەوەتا حەزرەت (د.خ) بە تەنها خۆی مومارەسەی نەکردووە، بەڵکو هانی هاوڕێکانی و سەرجەم موسڵمانانی داوە و فەرموویەتی: سەرخەوێك لە ناوەڕاستی ڕۆژدا بشکێنن، چونکە شەیتان لە ماوەی “نیوەڕۆخەو” ناخەوێت.
لە ئێستاشدا، لە هەموو جیهان داوای پشتیوانیکردن لە پەیڕەوکردنی “نیوەڕۆخەو” دەکرێت، کە وەکو کەمپینێکی بەردەوام لەلایەن ڕێکخراو و پەرلەمانتار و سیاسییەکانەوە بەڕێوەدەبردرێت، بۆ نموونە:
زۆربەی توێژینەوە تازەکانیش دەریدەخەن کە “نیوەڕۆخەو” لە نەریتە باشەکانە و سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی پارێزگاری لێدەکەن، کە لێرەدا پوختەی ناوەڕۆکی ئەو توێژینەوانە لە چەند خاڵێکدا دەخەینەڕوو:
ئەوەی لێرەدا پێویستە بیری لێبکەینەوە و بە گرنگیپێدانەوە بۆی بڕوانین، ئەو ڕووانینە دوورمەودایەی پێغەمبەری خۆشەویستمانە (دخ)، کە هەموو شتێکی سوودبەخشی بۆ ڕوون کردینەتەوە و ڕێنومایشی کردووین بایەخیان پێبدەین و کاریان پێبکەین، ئەوەشی زیاتر دڵخۆشکەرە، دەبینین هەموو ئەوەی لە زانستی سەردەمەوە ئاشکرا دەکرێت، ڕاستەوخۆ خزمەت بەو پەیامە مرۆڤدۆستانەیەی پێغەمبەری ئازیزمان (دخ) دەکات، کە هەردووکیان یەکانگیر و تەواوکەری یەکترن و مرۆڤایەتیش تێکڕا سوودمەند دەبن لێیان.

- لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژووری تایبەت تەرخانکراوە بۆ “نیوەڕۆخەو”، کە هەندێك کۆمپانیا و دامەزراوە دروستیان کردوون، نەخاسمە “دامەزراوەی نیشتیمانی ئەمریکی بۆ نووستن”، کە هەمیشە داوای پشتیوانیکردن لە “نیوەڕۆخەو” دەکەن.
- لە فەڕەنسا پسپۆڕان داوای بە یاساییکردنی “نیوەڕۆخەو” دەکەن.
- لە ئیسپانیا شوێنی تایبەت بە شێلانی جەستە هەن لە کاتی “نیوەڕۆخەو”، ئەویش لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر.
- لە ئیتاڵیا گەورە سیاسییەکان داوای جێبەجێکردنی پرۆژەی “نیوەڕۆخەو” دەکەن، شاری “کاتانیا”ـش لە دوورگەی “سەقەڵییە” ناونراوە بە پایتەختی نیشتیمانی “نیوەڕۆخەو”.
- لە چین دانپیانانی دەستووری هەیە بە “نیوەڕۆخەو” وەکو مافێك بۆ هەموو کرێکاران.
- لە هیند یاسایەك هەیە، کە سزای ئەو کەسانە دەدات، کە ببنە هۆی بە ئاگاهێنانی کەسانی دیکە لە نووستنی “نیوەڕۆخەو”.
- لە یابان لە زۆربەی کۆمپانیا و دامەزراوەکاندا قەرەوێلەی تایبەت هەیە بۆ نووستنی “نیوەڕۆخەو”.
زۆربەی توێژینەوە تازەکانیش دەریدەخەن کە “نیوەڕۆخەو” لە نەریتە باشەکانە و سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی پارێزگاری لێدەکەن، کە لێرەدا پوختەی ناوەڕۆکی ئەو توێژینەوانە لە چەند خاڵێکدا دەخەینەڕوو:
- “نیوەڕۆخەو” مەترسی تووشبوون بە گرفتەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
- “نیوەڕۆخەو” کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی تاك.
- “نیوەڕۆخەو” سوودی دەروونی و فیسیۆلۆژی و جەستی گرنگی هەیە.

إرسال تعليق