لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، هاوسێی خراپ دەبێتە هۆی تووشبوون بە “نۆرەی دڵ”.
توێژینەوەکە ئەو کاتە ئاشکرا کرا کە توێژەران لە میانی لێکۆڵینەوەی “تەندروستی و خانەنشینی”، کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری “ژینگەناسی و تەندروستی کۆمەڵگا” بڵاوکراوەتەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ بەدواداچوونیان بۆ 5 هەزار بەساڵاچوو کرد، کە پێشتر کێشە و گرفتیان لە دڵ نەبووە.
لە میانی لێکۆڵینەوەکەدا، توێژەران داوای ڕوونکردنەوەیان لە بەشداربووان کرد سەبارەت بە ڕادەی تێکەڵاوبوون و وابەستبوونیان بە کۆمەڵگەی دەوروبەریان، سەبارەت بەوەش ئایا هاوسێکانیان خۆشەویست و هاریکارن لەگەڵیان و دەتوانن متمانەیان پێ بکەن؟.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، توێژینەوەکە دەریخستووە، کە ئەو بەشداربووانەی، هاوسێکانیان ئەو پێوەرانەیان تێدا بووە، ئەوان کەمتر تووشی “نۆرەی دڵ” دەبن، کە 148 کەس لەو بەشداربووانە تووشی هاتبوون.
لای خۆشیانەوە توێژەران ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە، کە کۆمەڵگا هاوسۆز و هاریکارەکان، پێدەچێت هاندەر و بەهێزکەر بن بۆ شێوازێکی دیاریکراو لە ڕەفتار و ئاکاری باش، کە بەهۆیەوە دڵ و کیسە خوێنینەکان لە زیان دەپارێزێت.
بۆ بیرهێنانەوەش، پەیوەندی باش لەگەڵ هاوسێ و پەرۆشی بۆ چاکەکردن لەگەڵیان، یەکێکە لە ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەرمان (دخ)، لە فەرموودەیەکی پیرۆزیشدا، کە عائیشەی دایکی ئیمانداران ڕیوایەتی کردووە، پێغەمبەرمان (دخ) فەرموویەتی:
“مَا زَالَ جِبْرِيلُ يُوصِينِي بِالْجَارِ حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُوَرِّثُهُ”
واتا: فریشتەی وەحی “جوبڕائیل” بەردەوام ئامۆژگاری دەکردم كە لەگەڵ هاوسێکەم باش بم، تا وام گومان برد لە ماوەیەکی نزیکدا، هاوسێیەکانیش دەکات بە میراتگری یەکتر.

إرسال تعليق