ئیبن عەباس (خوا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە: جوبڕائیل (فریشتەی وەحی) لەلای پێغەمبەر (دخ) دانیشتبوو، لە سەرووی خۆی گوێی لە دەنگێك بوو (وەکو دەنگی کرانەوەی دەرگا) و سەری بەرز کردەوە و وتی: ئەوە دەنگی دەرگایەك بوو لە ئاسمان، کە ئەوڕۆ کرایەوە، هەرگیز ئەو دەرگایە نەکراوەتەوە تەنها ئەمڕۆ نەبێت، فریشتەیەكیش لەو دەرگایە هاتە خوارەوە و جوبڕائیل وتی: ئەوە فریشتەیەکە دابەزیووەتە سەر زەوی، کە هەرگیز پێشتر دانەبەزیووەتە سەر زەوی، تەنها ئەمڕۆ نەبێت، ئینجا جوبڕائیل بە پێغەمبەری وت (دخ): موژدەت لێبێت ئەی موحەممەد (دخ)، کە لەلایەن خوای پەروەردگارەوە دوو ڕووناکیت پێبەخشرا، کە هیچ پێغەمبەرێك پێش تۆ پێینەبەخشراوە، یەکەمیان: سوڕەتی “الفاتحة” یە، دووەمیان: کۆتا ئایەتەکانی سوڕەتی “البقرة” یە، کە هەر پیتێکی بخوێنیتەوە، پاداشتە گەورەکەت پێدەبەخشرێت، کە لە شوێنەکانی دیکە دەستتناکەوێت.
هەروەها پێغەمبەرمان (دخ) لە فەرموودەیەکی دیکەدا دەفەرمووێت: وێنە و هاوشێوەی سوڕەتی “الفاتحة” دانەبەزیووە، نە لە تەوڕات، نە لە ئینجیل، لە لە زەبور، نە لە قوڕئان، سوڕەتی فاتیحە ئەو سوڕەتە حەوت ئایەتییەیە کە دووبارە دەکرێتەوە لە خوێندنەوەدا (بۆ نموونە لە نوێژەکاندا)، سوڕەتی فاتیحە ئەو قوڕئانە گەورەیەیە کە پێمبەخشراوە.

إرسال تعليق