Ads (728x90)

ڕیزبەندی نوێی فیفا بۆ هەڵبژاردەکان
دوێنێ پێنجشەممە، یەکێتی تۆپی پێی جیهانی “فیفا”، ڕیزبەندی نوێی بۆ هەڵبژاردەکان ڕاگەیاند، کە بە شێوەیەکی مانگانە بڵاوی دەکاتەوە، تێیدا هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا پارێزگاری کرد لە پێگەی خۆی لە لووتکەی پۆڵێنبەندییە تازەکەدا.

هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا، کە مانگی ڕابردوو بووە پاڵەوانی جامی جیهانی بەڕازیل، بە 1736 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، لە دوای ئەویش هەڵبژاردەی تانگۆی ئەرجەنتین دێت بە 1604 خاڵ.

لە ڕیزبەندییە تازەکەی فیفادا، 10 هەڵبژاردەکەی پێشەوەی ڕیزبەندییەکە گۆڕانکاریان بەسەردا نەهاتووە، تەنها هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەبێت، کە هەنگاوێك پێشکەوتووە و لە پلەی 8 هاتۆتە پلەی 7.

هەڵبژاردەی هۆڵەنداش لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدایە، کۆلۆمبیا و بەلجیکاش لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدا هاتوون، هەڵبژاردەی ئۆروگوایش لە پلەی شەشەم و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش لە پلەی حەوتەم دەبینرێن، پلەکانی هەشتەم و نۆیەم و دەیەمیش بەمشێوەیە: هەڵبژاردەی بەڕازیل لە پلەی ‌هەشتەم دێت، ئینجا هەڵبژاردەی سویسڕا دێت لە پلەی نۆیەم، لە کۆتاییشدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە پلەی دەیەم دێت.

إرسال تعليق