Ads (728x90)

سوودە گرنگەکانی میوە وشککراوەکان
لە کاتی هەستکردن بە ئارەزووکردنی خواردنی خواردەمەنییەکی شیرین، پێویستە چ بخۆی..؟، بەبێ دوودڵی هەندێك میوەی وشککراو بخۆ.

چونکە سوودەکەی تەنها لە تێرکردنی ئارەزووەکەتدا نییە، بەڵکو میوە وشککراوەکان چەندین سوودی تەندروستی گرنگیش لەخۆدەگرن، کە بە باش بۆ تەندروستییەکەت دەشکێنەوە.

لە زەمەنێکی دوورودرێژەوە، میوە وشککراوەکان ڕەواجێکی گەورەیان لەناو خەڵکدا هەیە، ئەوەش بەهۆی تاموچێژ و بەها خۆراکی و هەمەچشنییەکەیانەوەیە، بێجگە لەوەی کە گواستنەوە و هەڵگرتنیشیان ئاسانە، چونکە دەتواندرێت لە کیسێکی داخراودا بۆ ماوەی 6 مانگ بۆ ساڵێك هەڵبگیرێن بەبێ ئەوە جۆر و بەها خۆراکییەکەیان لەدەستبدەن.

زانراویشە کە بەکتریاکان پێویستیان بە ئاو هەیە تا درێژە بە مانەوەی خۆیان بدەن لەناو هەر خواردەمەنی و میوەیەك، بۆیە کاتێك ئاوی میوەکان ناهێڵیت، ڕێگە دەگریت لە زیادبوونی بەکتریاکان، بەڵکو بەکتریاکان لەناو دەچن و میوەکان لە خراپبوون دەپارێزی.

ئەگەر بەراوردیش لە نێوان میوە وشککراوەکان و میوە تازەکان بکەین، دەبینین ئەوەی یەکەمیان ژمارەیەك گەرمۆکە لەخۆدەگرێت کە دوو ئەوەندەیە بە بەراورد بەوەی لەناو ئەوەی دووەمیان دایە، لە گرنگترین جۆری میوە وشککراوەکان کە سوودی تەندروستی هەمەلایەنەیان لەخۆگرتووە: هەنجیر و خۆخن، کە لێرەدا چەند سوودێکی میوە وشککراوەکان دەخەینەڕوو:

1 - میوە وشککراوەکان بەسوودن بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەبزی، چونکە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵە خۆراکییەکان، کە کۆئەندامی هەرسکردن چالاك دەکەن و گواستنەوەی خواردن ئاسان دەکەن، لێکۆڵینەوە زانستییەکانیش سەلماندوویانە کە خواردنی 6 دانە خۆخی وشککراو لە کاتە جیاوازەکان بە شێوەی ڕۆژانە، باشتر و کاریگەرترە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەبزی لە دەرزی و دەرمانی پزیشکی.

2- میوە وشککراوەکان پارێزگاری دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی کەم خوێنی، چونکە بڕێکی زۆر لە مادەی ئاسن لەخۆدەگرێت، زۆربەی خەڵکیش ئەوە نازانن کە 100 گرام لە خۆخی وشککراو هەمان ئەو ڕێژە لە مادەی ئاسن لەخۆدەگرێت کە لە 100 گرام گۆشتی مریشك دایە، زانراویشە کە مادەی ئاسن زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی کەم خوێنی.

3- میوە وشککراوەکانی ڕەنگ زەرد و پڕتەقاڵی وەکو قەیسی و ئەناناس، کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A، زۆر بەسوودن بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و بەهێزکردنی تەندروستی پێست و قژ، لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندوویانە کە مادەی فلافۆنۆیدات و دژە ئۆکسیدەکان کە لەناو زۆربەی میوە وشککراوەکاندا هەن، بەرەنگاری بەشۆکە گەرمە زیانبەخشەکان دەبنەوە کە کۆئەندامی بەرگری لەش لاواز دەکەن، هەروەکو بەرەنگاری گەشەکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان دەبنەوە.

4- میوە وشککراوەکانی وەکو ترێ و هەنجیر بەسوودن بۆ بەهێزکردنی ئێسك، چونکە دەوڵەمەندن بە مادەی کالیسیۆم و بۆرۆن، ئەو دوو مادەیەش سەرچاوەی گرنگن بۆ تەندروستی ئێسك و بەهێزکردنیان، توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە کە مادەی بۆرۆن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی پاشەکشەی چڕێتی ئێسك، بە تایبەت لەلای ژنان لە دوای ساڵی نائومێدی، هەروەك بۆ تەندروستی دەم و پدو و ددانیش زۆر بەسوودن.

5- میوە وشککراوەکان بەسوودن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی لەش، چونکە دەوڵەمەندن بە مادەی پۆتاسیۆم و ڤیتامین A و فسفۆڕ و مز و ڕیشاڵە خۆراکییەکان، هەروەکو میوە وشککراوەکان بەسوودن بۆ بەهێزکردنی بیرگە و بێداریمان، بۆیە شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن کە لەبری خواردنی شیرنەمەنییە چەورەکان، خورما و گوێز و بادەم بخۆین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سروشتی ئاستی وزەی لەشمان بەرز بکەینەوە.

6- میوە وشککراوەکان بەسوودن بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن، بۆ نموونە پسپۆڕان دەڵێن: قەیسی وشککراو ڕێژەی مادەی پۆتاسیۆم تێیدا سێ ئەوەندە زیاترە لەوەی لەناو بڕێکی یەکسان لە مۆزدا هەیە، ئەوەش بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بە شێوەیەکی سروشتی زۆر گرنگ و سوودبەخشە.

7- میوە وشککراوەکان بەسوودن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی میزڵدان و باداری، توێژینەوەیەکی نوێش لە زانکۆی میتشیگان لە ئەمریکا دەریخستووە کە سیستەمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە گێلاسی وشککراو، یارمەتیدەرە لەسەر دابەزاندنی ئاستی نیشاندرەکانی هەوکردنەکان لەلای گیانەوەرەکان بە ڕێژەی 50%.

8- میوە وشککراوەکان بەسوودن بۆ کۆنتڕۆلکردنی کێش، بە پێچەوانەی باوەڕە باوەکە، چونکە میوە وشککراوەکان مادەی پارێزەر و تامخۆشکردنیان بۆ زیاد ناکرێت، بۆیە ئەگەر لە چوارچێوەی سیستەمێکی خۆراکی هاوسەنگدا پەیڕەو بکرێت، نابێتە هۆی زیادکردنی کێشی جەستە، چەندین لێکۆڵینەوەش دەریانخستووە کە پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە وشککراوەکان و لە نێوان چێژوەرگرتن لە کێشێکی جەستەیی تەندروستییانە.

إرسال تعليق