لە یاری کۆتایی جامی دۆستانەی پاڵەواناندا، کە لە مەیامی لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، یانەی مانچستەر یونایتد توانی جامەکە بە شایستەیی بباتەوە، پاش ئەوەی بەبێ هیچ دۆڕاندنێك لە یارییەکان لە پاڵەوانێتییەکەدا دەرچوو.
لەو یارییەدا، شەیتانە سوورەکان بە سەرکردایەتی ڕاهێنەری هۆڵەندی تازەیان “ڤان گال”، ڕووبەڕووی یانەی ڕیدزی لیڤەرپوولی ڕکابەر و هاونیشتیمانیان بوونەوە.
لە گێمی یەکەمدا یاریزانانی یانەی ڕیدز دەستپێشخەریان کرد و لە خولەکی 14 دا بە لێدانی پەناڵتی و لەلایەن کاپتنەکەیان “ستیڤن جێرارد” بە گۆڵێك پێشکەوتن.
لە گێمی دووەمدا یاریزانانی مانچستەر یونایتد ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و توانیان سێ گۆڵ تۆمار بکەن لەلایەن “واین ڕۆنی” لە خولەکی 55 و “خوان ماتا” لە خولەکی 57 و “جیسی لینگار” لە خولەکی 88، بەوەش شەیتانە سوورەکان یارییەکەیان بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا و جامی پاڵەوانێتییە دۆستایەتییەکەیان بەرز کردەوە.
شایەنی باسە لە ساڵی ڕابردوودا، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نازناوەکەی سۆگەر کرد بوو، پاش ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە یانەی چێلسی ئینگلیزی بردەوە.

إرسال تعليق