پێگەی فەرمی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بە شێوەیەکی ڕەسمی بڵاویکردەوە، کە “ئەنخێل دیماریا” ئەستێرەی هەڵبژاردەی تانگۆی ئەرجەنتین و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، پەیوەندیکردووە بە یانەکەیان و واژۆی لەسەر گرێبەستی گواستنەوەی لە قەڵای شاهانەوە بۆ شانۆی خەونەکان کردووە.
پێگەکە، کە چەند وێنەیەکی “ئەنخێل دیماریا”ـی بە درێسی شەیتانە سوورەکان بڵاوکردۆتەوە، بە چەند هەواڵ و بابەتێك ژیاننامەی “ئەنخێل دیماریا”ـی خستۆتەڕوو، تیشکیش دەخاتە سەر گرنگی گرێبەستەکە بۆ هەڵسانەوەی یانەکە، کە لە ئێستادا بە قەیرانێکی قوڕسدا تێدەپەڕێت، بە تایبەت کە لە یەکەم دوو یاری وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”، بە دۆڕاندنێك و یەکسانبوونێك، 5 خاڵی لەدەستداوە، ئەوەش سەرەتایەکی زۆر ناخۆش بوو بۆ تازە ڕاهێنەری یانەکە “ڤان گال”ـی هۆڵەندی و دەستەی ئیداری و هەوادارانی یانەکەش.
هەر چەندە پێگەی فەرمی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی باسی لە بڕی تێچووی گواستنەوەی “ئەنخێل دیماریا” بۆ شانۆی خەونەکان نەکردووە، بەڵام، ڕاپۆرتە وەرزشییە جیهانییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی، کە یانە ئینگلیزییەکە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە “ئەنخێل دیماریا”.
شایەنی باسە گرێبەستی “ئەنخێل دیماریا” لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، مووچەی ساڵانەکەشی بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

إرسال تعليق