Ads (728x90)

ترێی پەلکەزێڕینە، ڕاستەقینەیە یان فۆتۆشۆپ؟
ئەو وێنەیەی لەو بابەتەدا بەرچاوتان دەکەوێت، نزیکەی مانگێك دەبێت لەسەر پێگە ئەلیکتڕۆنییە جۆربەجۆرەکانی ئینتەرنێت بڵاو دەکرێتەوە، کە پێیدەڵێن “ترێی پەلکەزێڕینە”، بەڵام تا ئێستا کەس نەیدەزانی ئایا وێنەکە هەقیقەتە یان فێڵی فۆتۆشۆپە؟!.

ئەو پرسیارە زۆر دەکرا و خەڵکێکی زۆر لە سەرتاسەری جیهان بەدوای هەواڵی ڕاستدا وێڵ بوون، تا دواتر بابەتەکە بە سادەیی ڕوونکرایەوە، ئەویش بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

دەنکەکانی ترێ لە قۆناغێکی پێگەییندا، کە بە “Veraison” دەناسرێت ـ ئەو قۆناغە لەلای جووتیاران بە واتای قۆناغی دەستپێکی گەیین دێت ـ، هەر دەنکێك ڕەنگێکی جیاواز لەو ڕەنگەی لە کاتی پێگەیینیدا وەردەگرێت، هەر بۆیەش ئەو ڕەنگە زۆر جوانانە لە هەر هێشووێکی ئاوێزانبوودا دەبینین.

بەڵام وێڕای جوانی دیمەنە دڵگیر و سەرنجڕاکێشەکەی “ترێی پەلکەزێڕینە”، بەڵام زۆر بەداخەوە کا ناتوانین “ترێی پەلکەزێڕینە” بخۆین، چونکە وەکو لە سەرەوەدا ئاماژەمان بۆی کرد، لەو شێوە ڕەنگاوڕەنگییەیدا لە قۆناغی دەستپێکی گەییندایە، ئیدی بە کەڵکی ئەوە نایەت بەکاربهێنرێت بۆ خواردن.

ئێستا و پاش زانینی ڕاستییەکە، کە وێنەکە هەقیقییە و فێڵی فۆتۆشۆپ نییە، بە زمانێکی پاراو و بە دڵێکی خرۆشاو و بە باوەڕێکی چەسپاو بڵێ: سبحان الله خودایە بۆ ئەو سیستەمە قۆناغبەندییەی لە دروستکراوەکاندا جێگیرت کردووە!.

إرسال تعليق