لیژنەی ئامارە نیشتیمانییەکان لە شانشینی یەکگرتوو (بەڕیتانیا)، لیستی ئەو ناوانەی بڵاوکردەوە، کە لە ساڵی ڕابردوودا (2013)، دڵخوازترین بوون و بۆ منداڵە تازە لەدایکبووەکان دیاریکراون.
لەو لیستەدا دەرکەوتووە ناوی “محمد” یەکێکە لە دڵخوازترین ناوەکان لە شانشینی یەکگرتوو، ئەوەش وەرچەرخانێکی گەورەیە لە هەڵوێستی دایکان و باوکان لە خۆرئاوا بە گشتی و لە شانشینی یەکگرتوو بە تایبەت لە بەرامبەر کەسایەتی حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) و پەیامە ئاسمانییەکەی.
بەوەش ناوی “محمد” بە یەکێك لە بەربڵاوترین ناوی منداڵان دادەنرێت لە بەڕیتانیا، تەنانەت لە ئێستادا ناوی “محمد” لە بەرزترین ئاستی پۆڵێنبەندی جیهانیدا دێت لە (وێڵز)، هەروەها ناوی “محمد” یەکێکە لە ناوە یەکەمەکان لە ئینگلتەڕا.
شایەنی باسە ناوی “ئۆلیڤەر” زۆر زۆر بەربڵاوە لە شانشینی یەکگرتوو (بەڕیتانیا)، ئێستاش بێجگە لەو دوو ناوە “محمد” و “ئۆلیڤەر”، چەندین ناوی دیکەی زۆر بەربڵاو هەن کە بۆ ڕەگەزی نێرینە بەکاردێن وەکو “هاری” و “ولیام” و “جۆرج”، خەڵکەکەش وەکو ڕێزلێنان لە نەوەکان و منداڵی نەوەکانی شانشینی دووەم “ئەلیزابیس”، ئەو ناوانەی دوایی دەکەنە ناوی منداڵەکانیان، سەبارەت بە بەربڵاوترین ناویش لە ڕەگەزی مێییینە، ئەمساڵیش بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك ناوی “ئەمیلیا” لە پێشەنگدا مایەوە.
تێبینی/ بۆ زانینی جیاوازی لە نێوان (ئینگلتەڕا و بەڕیتانیا و شانشینی یەکگرتوو)، کلیك لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.qelempress.com/2014/04/3-United-Kingdom.html

إرسال تعليق