هەموو ساڵێك، هەزاران کەس، پۆل پۆل، ڕوو دەکەنە شاری “تامیل نادۆ” لە باشوری هیند، بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵ و ڕێوڕەسمی ئەنجامدانی نیشانە ئایینیە ئازاربەخشەکە، کە لەناویاندا ژن و منداڵیش هەن!.
لە کاتی ئەنجامدانی ئەو پەرستشە ئایینیە سەختەدا، چارەسەری پێکانەکانیان بۆ دەکرێت، کە زۆرجار پێدەچێت ببێتە هۆکاری گیانلەدەستدانیان، هەروەکو پزیشکەکان وا دەڵێن.
هیندییەکان ئەو نەریتە ئایینیە بە هاوارکردنە خواکانیان دادەنێن بۆ تەندروستی و سەرکەوتن!، بەوەی بەوپەڕی خۆشەویستی و حەزەوە دەستدەکەن بە شکاندنی گوێزی هیندی لەسەر سەریان!، بە ئارامگرتنێکی سەیریشەوە چەندین کاتژمێر چاوەڕێ دەکەن!، وەکو بڵێی ئەوان پیاوی ئایینین!.
وەکو ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانیش دەیگوازێتەوە، ئەوان (خاوەن ئەو نەریتە ئایینیە) باوەڕیان وایە، ئەگەر گوێزی هیندی لەسەر سەریان شکا، وزەکەی ناوی دێتە دەرەوە و دەچێتە ناو سەریانەوە!، تەنانەت ئەگەر ئەوەش ببێتە هۆکاری ئازار و پێکان بۆیان!.
زۆر کەس لەوان ڕەتی دەکەنەوە دەست لەو نەریتە ئایینیە دێرینەیان هەڵبگرن، سەرەڕای هۆشدارییە پزیشکییەکانیش!، باوەڕیش وایە ئەو نەریتە ئایینیە لە سەدەی 19 پەیدا بووبێت، ئینجا پاش ئەوەی نەریتە ئایینیەکە بە سەرکەوتوویی تەواو دەکرێت، بەشداربووان پارچە شکاوەکانی گوێزی هیندی کۆ دەکەنەوە و وەکو قوربانی و دیاری پێشکەشی خواکانیان دەکەن!، پاشان بۆ چارەسەری دەچنە نەخۆشخانەکان!.

إرسال تعليق